كاربه‌ده‌سـتانی عێراقی ده‌ڵێن كۆمه‌ڵـێـك چه‌كدار نزیكه‌ی 50 كه‌سیان له ناوچه‌یه‌كی
سوننه‌نشیندا له شـارۆچـكه‌ی ته‌له‌عفه‌ر له باكوری عێراق كوشـتووه، ده‌شڵێن ئه‌م په‌لاماره پـێده‌چێت تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌بێت بۆ ئه‌و هێرشه‌ی ڕۆژی سـێشه‌ممه كه به دوو ئۆتۆمبیلی بۆمبڕێژكراو كرایه سه‌ر ناوچه‌یه‌كی شیعه‌نشینی ئه‌و شـارۆچـكه‌یه.
كارمه‌ندانی ته‌ندروستی ده‌ڵێن زۆربه‌ی قوربانیـیه‌كان فیشه‌ك به سه‌ریانه‌وه نراوه. به‌رپـرسـانی عێراقیش ده‌ڵێن له‌وه ده‌چێت پـۆلیسه شیعه‌كانیش ده‌سـتیان له به‌شـێـكی ئه‌و كاره‌دا هه‌بووبێت. له‌شـكری عێراقیش بڕیاره‌ی قه‌ده‌غه‌كردنی هاتووچۆی له ناو ئه‌و شـارۆچكه‌یه داوه.
شـایانی ئاماژه پـێـكردنه ڕۆژی سـێشه‌ممه دوو ماشـێـنی بۆمبڕێژكراو له یه‌ك ده‌مدا له ته‌له‌عفه‌ر ته‌قیـیه‌وه، وه له ئاكامدا به لایه‌نی كه‌م 60 كه‌س كوژران و 100 ی دیكه‌ش برینداربوون.
له فه‌لوجه‌ش له‌شـكری ئه‌مریكی ڕایگه‌یاند كه‌وا ڕۆژی چوارشه‌ممه خۆكوژێـك ئۆتۆمبیلێــكی بۆمبڕێژكراوی به كلۆر له به‌رده‌م بنكه‌یه‌كی حكومیدا ته‌قاندۆته‌وه. له‌شـكر ده‌ڵێت به‌رپه‌رچی هێرشه‌كه دراوه‌ته‌وه، به‌ڵام 15 كه‌س له هێزه‌كانی ئاسایشی ئه‌مریكی و عێراقی برینداربوون. هه‌روه‌ها ژماره‌یه‌ك سه‌رباز و پـۆلیسی عێراقیش كه به‌هۆی گازی كلۆره‌كه‌وه توشی ته‌نگه نه‌فه‌سی بوون چاره‌سه‌ركراون.
له لایه‌كی تره‌وه له‌شـكری ئه‌مریكی گوتی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان ڕۆژی چوارشه‌ممه له سه‌رانسه‌ری عێراق 19 گومان لـێـكراوی تێرۆریسـتیان ده‌سـتگیركردووه.