ڕابه‌رانی حزبی كۆماری نێو ئه‌نجومه‌نی سـێناتۆرانی ئه‌مریكایی ده‌ڵێن ئه‌وان هه‌وڵی
به‌ربه‌ستكردنی ده‌ركردنی گه‌ڵاڵه نامه‌ی خه‌رجیـیه له‌شـكریـیه‌كانی جه‌نگی عێراق ناده‌ن ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر گه‌ڵاڵه نامه‌كه دیاریكردنی دوا مۆڵه‌تێـك بۆ كشـانه‌وه‌ی له‌شـكری ئه‌مریكایی له عێراقیش له‌خۆ بگرێت.
له‌و باره‌یه‌وه میچ مه‌كـكۆنێـڵی سـێناتۆری كۆماری ده‌ڵێت ئامانجی حزبه‌كه‌ی په‌سه‌ندكردنی خێرایی گه‌ڵاڵه نامه‌كه‌یه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و ده‌زانێت سه‌رۆك بوش ڤیتۆ له دژی ئه‌و گه‌ڵاڵه نامه‌یه به‌كارده‌هێنێت. هه‌روه‌ها سـێناتۆر میچ پـێشـبینی ئه‌وه‌ش ده‌كات ئه‌و كاته دیموكراته‌كان ناچار بن به‌بێ مه‌رج گه‌ڵاڵه نامه‌كه دابڕێژنه‌وه.
شـایانی ئاماژه پـێـكردنه ئه‌نجومه‌نی سـێناتۆران له‌م هه‌فته‌یه‌دا مشـتومڕ له‌سه‌ر گه‌ڵاڵه نامه‌یه‌كی 122 ملیار دۆلاری بۆ دابینكردنی خه‌رجیـیه‌كانی جه‌نگی عێراق و ئه‌فغانسـتان ده‌كات. هاوكات گه‌ڵاڵه نامه‌كه 31 ی مانگی سێی سـاڵی داهاتووی وه‌ك دوا موڵه‌تێـك بۆ كشـانه‌وه‌ی به‌شی زۆری سه‌ربازانی ئه‌مریكایی به‌شـداربووی كرده له‌شـكریـیه‌كان له عێراق دیاری ده‌كات و مه‌رجیش نیـیه ئه‌م داواكاریـیه جێبه‌جێ بكرێت.