Accessibility links

به‌هۆی چه‌ند ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له‌ عێراق زیاتر له‌ 60 كه‌س ده‌كوژرێن


كاربه‌ده‌سـتانی عێراقی ده‌ڵێن ڕۆژی سێشه‌ممه‌ و له‌ ئاكامی چه‌ند هێرشـێـكی بۆمبی به‌ لایه‌نی كه‌م 60 كه‌س كوژران.

خوێناویـترینیان ته‌قاندنه‌وه‌ی دوو ماشـێن بووه‌ له‌ شـارۆچـكه‌ی ته‌له‌عفه‌ر كه‌ به‌ لایه‌نی كه‌م 48 كه‌سی تیادا كوژران و زیاتر له‌ 100 كه‌سی تریش بریندارن. چه‌ند كاتژمێرێـك پـێشـتریش هێرشـبه‌رێـكی خۆكوژ به‌ ماشـێنێـكه‌وه‌ له‌ ده‌ره‌وه‌ی شـاری ڕومادی خۆی ته‌قاندۆته‌وه‌ و 10 كه‌سی كوشـتووه‌ و 25 كه‌سیشی بریندار كردووه‌‌.

له‌ لایه‌كی دیكه‌وه‌ له‌شـكری ئه‌مریكی ڕایگه‌یاند كه‌وا كۆتایی هه‌فته‌ی ڕابردوو له‌ ناوچه‌یه‌كی پارێزگای ئه‌نبار سه‌ربازێـكی هێزه‌كانی مارینز له‌ شه‌ڕێـكدا كوژراوه‌.

له‌ به‌ره‌ی سـیاسـیشه‌وه‌ سه‌رۆكی عێراقی جه‌لال تاڵه‌بانی و سه‌رۆك وه‌زیری عێراق نوری ئه‌لمالكی پـێشـنیاری یاسایه‌كیان كردووه‌ كه‌ به‌ربه‌سـته‌كان له‌ به‌رده‌م ئه‌ندامانی حزبی به‌عسی سه‌دام حسێن كه‌م ده‌كاته‌وه‌ بۆ به‌رده‌وامبوونیان و یاخود گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ پـۆسته‌ ئاسایشی و حكومیـیه‌كان. جێـگری سه‌رۆك وه‌زیری عێراق دكتۆر به‌رهه‌م سـاڵح گوتی ئه‌م هه‌نگاوه‌ پـێویسـته‌ بۆ ئاشــتبوونه‌وه‌ی نیشـتیمانی. هێشـتا ده‌بێت ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و په‌رله‌مان یاساكه‌ په‌سه‌ند بكه‌ن.

XS
SM
MD
LG