له‌شـكری ئه‌مریكی ده‌ڵێت دوو كه‌سیان ده‌سـتگیر كردووه كه گومانی ئه‌وه‌یان لێده‌كه‌ن ڕێبه‌ری تۆڕێـكی ئۆتۆمبیل بۆمبڕێژكردن بن كه باوه‌ڕ ده‌كرێت به‌رپـرس بن له كوشـتنی سه‌دان عێراقی.
به‌یانـنامه‌یه‌كی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان ده‌ڵێت ئه‌و دوو كه‌سه ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ی ڕابردوو له میانه‌ی پـشكنینێـكی به‌رفراوان له گه‌ڕه‌كی ئه‌عزه‌میـیه ده‌سـتگیركراون، كه بنكه‌یه‌كی سوننه‌كانه له شـاری به‌غدا.
له‌شـكری ئه‌مریكی ده‌ڵێت یه‌كێـكیان كه ناوی هه‌یثه‌م كازم عه‌بدوڵـڵا ئه‌لشـمه‌ری‌یه، وه گومانی ئه‌وه‌ی لێده‌كرێت یارمه‌تی دابێت له پلان داڕشـتن و ئه‌نجامدانی ته‌قاندنه‌وه‌ی ئۆتۆمبیلی بۆمبڕێژكراو له گه‌ڕه‌كی سه‌دری شیعه‌نشینی شـاری به‌غدا.
هه‌روه‌ها به‌یانـنامه‌كه ده‌ڵێت كه‌سه‌كه‌ی تریشـیان ناوی حه‌یده‌ر ڕه‌شید ناسر ئه‌لشمه‌ری‌یه، پـێده‌چێت به‌رپـرسی دووهه‌م بێت له ناو ئه‌و تۆڕی ئۆتۆمبیل بۆمبڕێژكردنه‌دا.
له‌شـكری ئه‌مریكی ده‌ڵێت له ئاكامی ئه‌و هێرشانه‌ی كه ئه‌و تۆڕه ئه‌نجامیان داوه نزیكه‌ی 900 عێراقی كوژراون و 2 هه‌زاری دیكه‌ش بریندار بوون.
هه‌روه‌ها دوو كه‌سی دیكه‌ش كه گومانیان لێده‌كرێت په‌یوه‌ندیـیان به‌و تۆڕه‌وه هه‌بێت ده‌سـتگیر كراون.
له لایه‌كی دیكه‌وه له‌شـكری ئه‌مریكی ده‌ڵێت له شـارۆچـكه‌ی ئه‌سكه‌نده‌ریـیه له باشوری به‌غدا یاخیبووان به هه‌ڵـدانی گولله هاوه‌ن 5 كه‌سیان كوشـتووه و 11 كه‌سی دیكه‌شیان بریندار كردووه.