له كاتێكدا كه توندوتیژی و نائارامی زۆربه‌ی ناوچه‌كانی عێراقی گرتۆته‌وه، ووڵاتانی دراوسێ له نزیكه‌وه ده‌ڕواننه ڕه‌وشی ووڵاته‌كه. له‌م چه‌ند هه‌فته‌ی دواییدا، توركیا هۆشداری كورده‌كانی باكوری عێراقی كرد كه هیچ هه‌نگاوێك بۆ ڕاگه‌یاندنی سه‌ربه‌خۆی خۆیان له به‌غدا نه‌نێن. توركیا ژماره‌یه‌كی زۆر گه‌وره‌ی كورده‌كان له ووڵاته‌كه‌یدا ده‌ژین و حكومه‌ت له ئه‌نقه‌ره ده‌ترسێت له‌وه‌ی به‌هۆی توندوتیژی عێراقه‌وه، مه‌ترسی له‌سه‌ر سه‌روه‌ری و یه‌كێتی خاكه‌كه‌ی په‌یدا ببێت.
له توركیا به درێژایی چه‌ند ماوه‌یه‌ك پێش سنوری عێراق، ده‌بینرێت چه‌نده‌ها لۆری به درێژایی ڕێگه ڕاوه‌ستاون و به ئاسن و چیمه‌نتۆ و خۆراك باركراون و ڕه‌نگه چه‌نده‌ها ڕۆژی پێ بچێت تا ڕێگه‌یان پێ بدرێت به‌ره‌و خاكی عێراق بپه‌ڕنه‌وه. هه‌رچه‌ندێكیشه كه هه‌موو ڕۆژێك چوار هه‌زار لۆری بارهه‌ڵگر به كه‌ره‌سته‌ی توركی‌یه‌وه ده‌په‌ڕنه‌وه سنوره‌كان به‌ره‌و باكوری عێراق و نه‌وتی عێراقی له‌و سنوره‌وه ده‌رده‌چێته‌وه. زۆربه‌ی شۆفێره‌كان كوردی توركیان كه له باشوری خۆرهه‌ڵاتی ووڵاته‌كه نیشته‌جێن و ده‌رفه‌تێكی ده‌گمه‌نیان بۆ خولقاوه و چاوییان به هه‌ردوولای سنوره‌كه ده‌كه‌وێت.
ژماره‌یه‌كیان وه‌ك شۆفێر ئه‌سیم ئۆزه‌ر له‌و باوه‌ڕه‌دایه تاكه ووڵاتێكی كوردی سه‌ربه‌خۆ ده‌توانێت به شێوه‌یه‌کی باشتر پشتیوانی له خێزانه كورده‌كانی هه‌ردوولا له توركیا و عێراق بكات. به‌ڵام ئه‌م جۆره ئاخافتنانه حكومه‌تی توركی تۆقاندووه كه به توندی دژایه‌تی بۆچوونی ده‌وڵه‌تێكی كوردی ده‌كات سا له‌سه‌ر خاكی توركیا یا عێراق بێت.
سه‌رهه‌ڵداوانی كورد له توركیا هه‌وڵ ئه‌ده‌ن ئه‌و ئامانجه به ده‌ست بهێن و هه‌نوكه له چیاكانی باكوری عێراق جێ نیشین بوون و حكومه‌تی توركیا ده‌ڵێت چه‌كداران پارتی قه‌ده‌غه‌كراوی كرێكارانی كوردستانن واته په‌كه‌كه له عێراقی داگیركراو له لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه داڵده ئه‌درێن هه‌رچه‌ندێكیشه كه حكومه‌تی ئه‌مه‌ریكا په‌که‌كه‌ی به ڕێكخراوێكی تیرۆریست له قه‌ڵه‌مداوه.
عه‌بدوڵا گول ده‌ڵێت " ئێمه ناتوانین له‌مه تێ بگه‌ین. ئه‌گه‌ر ڕژێمی دوژمن ئه‌م بواره‌ی پێ بدانایه ئه‌وا تێ ده‌گه‌یشتین. ئه‌وه ڕژێمێكی دوژمنه. به‌ڵام ئه‌م كاره ووڵاتێكی دۆست ده‌یكات، ووڵاتێك كه ئێمه یارمه‌تی ده‌ده‌ین. ئه‌و ووڵاته‌ی كه له لایه‌ن هاوپه‌یمانه‌كانمانه‌وه كۆنترۆڵ ده‌كرێن و ئێمه یارمه‌تیان ده‌ده‌ین. ده‌بینیت كه‌وا كێشه‌كه له‌مه‌دایه..."
حكومه‌تی ئه‌مه‌ریكاش ده:ێت هه‌ڵوێستی له دژ په‌كه‌كه وه‌رگرتووه به هاوكاری حكومه‌تی توركیا، هه‌رچه‌ندێكه باڵیۆزی ئه‌مه‌ریكا له توركیا رۆس وڵسن ده‌ڵێت كێشه‌ی تر له عێراق‌دا هه‌ن كه ده‌بێت چاره‌سه‌ر بكرێن.
له پشت شه‌قامه كۆنه‌كانی دیاربه‌كره‌وه كه گه‌وره‌ترین شاری كوردی‌یه له باشوری ڕۆژهه‌ڵاتی توركیا، واپێناچێت په‌كه‌كه ئه‌و شه‌ڕه‌ی بردبێته‌وه له‌و شاره‌ی كه زیاتر له پێنج هه‌زار ساڵ له‌مه‌وبه‌ره‌وه سه‌قامگیر بووه و ئه‌مڕۆش ماڵی ئه‌و كوردانه‌یه كه ژیانیان زۆر خه‌سته و به به‌رده‌وامی تێده‌كۆشن. ئه‌مه‌ش ڕاستی‌یه‌که كه دارتاش شه‌ریف ئوراكی ده‌ڵێت په‌كه‌كه به ته‌واوه‌تی له ڕه‌وشیان تێناگات.
به‌رده‌وامبوونی ناسه‌قامگیری ڕه‌نگه له‌شكری توركیا هان بدات ده‌ست به سه‌ر چه‌ند شوێنێك له ناو خاكی عێراق‌دا بگرێت به‌و مه‌به‌سته‌ی به سه‌ر په‌كه‌كه‌دا زاڵ ببێت. زۆربه‌ی ژه‌نه‌ڕاڵ و سیاسه‌تمه‌دارانی توركیا پشتیوانی له مه‌ترسی توركیا ده‌كه‌ن له به‌رامبه‌ر خواستی كورده‌كان بۆ دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تێكی سه‌ربه‌خۆ له باكوری عێراق و ناوچه كوردییه‌كانی توركیا. ئه‌وان بۆ 20 ساڵه شه‌ڕ له‌گه‌ڵ په‌كه‌كه ده‌كه‌ن و واپێده‌چێت كورده‌كان له‌و نێوه‌دا ماونه‌ته‌وه و سه‌ریان سوڕماوه كه ئاخۆ ڕووداوه‌كان سه‌قامگیری و هه‌لیان بۆ ده‌ڕه‌خسێنێ و یا هه‌ر ناخۆشی و نادیارییان بۆ دێنێ.