دادپرسانی توركی لێكۆڵینه‌وه ده‌كه‌ن له‌سه‌ر ئاماژه‌پێدانێكی سه‌رۆك وه‌زیری توركیا ره‌جه‌ب ته‌یب ئۆردوگان به‌هۆی ئه‌وه‌ی جارێك به ڕێزه‌وه ناوی ڕێبه‌ری سه‌رهه‌ڵداوی گیراوی كورده‌كان ره‌جه‌ب ته‌یب ئۆردوگانی هێناوه.
پارتی ئۆپۆزسیۆنی سه‌ره‌كی توركیا ده‌ڵێت ره‌جه‌ب ته‌یب ئۆردوگان له میانه‌ی چاوپێكه‌وتنێكی ساڵی 2000 دا به ڕێزه‌وه باسی ئۆجه‌لانی كردووه. بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش، لێكۆڵه‌ره‌وان پێداچوونه‌وه به تێبینی‌یه‌كانی ئۆردوگان له‌و چاوپێكه‌وتنه تۆماركراوه‌دا ده‌كه‌نه‌وه.
له توركیا، ستایش كردنی ئۆجه‌لان تاوانه. كۆمه‌ڵێك سیاسه‌تمه‌داری كوردیش تاوانبار كراون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی به ڕێزلێنانه‌وه باسیان له عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان كردووه.
دۆستانی به‌ڕێز ئۆردوگانیش ئه‌و تاوانانه‌یان ڕه‌ت كردۆته‌وه و ده‌ڵێن هه‌رگیز ئۆردوگان به ڕێزه‌وه باسی ئۆجه‌لانی نه‌كردووه.
به‌ڕێز ئۆردوگانیش وه‌ك ئه‌ندامێكی په‌رله‌مان لێكۆڵینه‌وه‌ی تاوانكاری له‌گه‌ڵ‌دا ئه‌نجام نادرێت. هه‌روه‌ها به نیازیشه له مانگی پێنجی داهاتوودا بۆ پۆستی سه‌رۆكی ووڵات خۆی به‌ربژار بكات.