ڕاپۆرتێكی بڵاوكراوه ئاماژه به‌وه ده‌دات كه باڵیۆزی ووڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له عێراق، له ساڵی ڕابردوودا، ووت‌وێژی له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی سونه‌ی یاخیبوانی عێراقی‌دا كردووه. ئه‌م ووتوێژانه‌ش به‌شێك بوون له‌و هه‌وڵانه‌ی ده‌دران بۆ ڕاكێشانی سونه‌كان بۆ نێو پرۆسه‌ی سیاسی له عێراق و ئاشتبوونه‌وه‌ی گشتی.
له میانه‌ی چاوپێكه‌وتنه‌كه‌دا، كه له ژماره‌ی ڕۆژی 26 ی مانگی سێی ساڵی 2007 ی ڕۆژنامه‌ی نیویۆرك تایمزدا بڵاوكراوه‌ته‌وه، زاڵمای خه‌لیل زاد ده‌ڵێت ووتوێژكردن له‌گه‌ڵ چه‌ندین گروپی جیاوازی یاخیبوان له سه‌ره‌تای ساڵی 2006 ه‌وه ده‌ستی پێكرد، واتا دوا به دوای هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق. هه‌روه‌ها ده‌شڵێن هه‌ندێك له دانوستاندنه‌كان له ووڵاتی ئه‌رده‌نی هاوسێی عێراق ئه‌نجام دراوه. هاوكات باڵیۆزی ئه‌مه‌ریكا له عێراق وورده‌كارییه‌كانی ووتوێژه‌كانی ئاشكرا نه‌كرد.
ڕۆژنامه‌ی نیویۆرك تایمز كه له زاری به‌رپرسێكی ئه‌مه‌ریكایی ده‌گێڕێته‌وه ده‌ڵێت كارێكی ئاسان نی‌یه تا بزانرێت كه ئاخۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی باڵیۆزی ئه‌مه‌ریكا له گه‌ڵیاندا ووت‌وێژی كردبوو، نوێنه‌رانی خاوه‌ن ده‌سه‌ڵاتی گروپه‌كانی یاخیبوان بوون یان به پێچه‌وانه‌وه، ئه‌و گروپه یاخیبوانه‌ی كه پێكهاتوویه‌كی فه‌رمانده‌یی یه‌كگرتووییان نی‌یه.
جێی باسه، له چاوپێكه‌وتنه‌كه‌دا، زاڵمای خه‌لیل زاد گوتیشی هه‌ردوو حكومه‌تی ئه‌مه‌ریكا و عێراق ده‌بێت بیر له ڕاگه‌یاندنی لێبوردنێك بۆ هه‌ندێ له گروپه یاخیبووه‌كان بكه‌نه‌وه، ئه‌و هه‌نگاوه‌ی كه پێشتر له لایه‌ن كاربه‌ده‌ستانی ئه‌مه‌ریكاییه‌وه ره‌تده‌کرایه‌وه.