دوو چالاكی به‌ناوبانگی مافه‌كانی ژنان له ئێران ڕووبه‌ڕووی ئه‌وه ده‌بنه‌وه ڕۆژی نه‌ورۆز كه ئاهه‌نگی سـاڵی نوێ و سه‌رله‌نوێی ژیانه‌وه‌یه له زیندانی ئه‌ڤین به‌سه‌ر به‌رن، مه‌حبوبه عه‌باسگولیزاده و شادی سه‌در له‌گه‌ڵ سی و یه‌ك ژنی تر له چواری ئه‌م مانگه‌دا له‌به‌رده‌م دادگای تاران ده‌ستگیركران.
گروپه‌كه هاوسۆزی خۆیان بۆ پـێـنج ژنی تری چالاك نیشـان ده‌دا كه دادگایی ده‌كران به‌هۆی ڕێـكخسـتنی خۆنیشـاندان بۆ داواكردنی یه‌كسـانی مافه‌كان له مانگی شه‌شی سـاڵی 2006 دا له تاران. له پاش لێـكۆڵینهوهكردن له‌گه‌ڵیان و گوناهباركردنیان به‌وه‌ی باری گشـتیـیان تێـكداوه هه‌موو گیراوه‌كان یان به كه‌فاله‌تی پاره و یان به كه‌فاله‌تی كه‌سـان ئازادكران، ته‌نها خانم سه‌در و خانم عه‌باسگولیزاده نه‌بێت.
خانم سه‌در پارێزه‌رێـكی دیاری ئێرانه و هه‌روه‌ها ڕۆژنامه‌نووسه كه یه‌كه‌م دامه‌زرێنه‌ری ماڵپه‌ڕێـكی تایبه‌ت بوو بۆ چالاكیـیه‌كانی مافه‌كانی ژنان. هه‌روه‌ها به‌ڕێوه‌به‌ری بنكه‌یه‌كی ڕاوێـژكاریی یاسایییه بۆ ژنان. مه‌حبوبه عهباسگولیزادهش سه‌رنووسه‌ری گۆڤاری ژنانه كه گۆڤارێـكه سێ مانگ جارێـك ده‌رده‌چێت و پـێشـتریش ده‌ستگیركراوه به‌هۆی نووسـینهكانیـیهوه له ماڵپه‌ڕه‌كانی ڕیفۆرمخوازهكاندا.
هه‌ردوو خانم سه‌در و خانم عه‌باسگولیزاده چالاكبوون له هه‌وڵیاندا بۆ گۆڕینی قانونی ئێران كه جیاوازی له دژی ژنان ده‌كات. هه‌ردوو خانم ئه‌ندامی سه‌ره‌كی بوون له هه‌ڵمه‌تێـكدا به ناوی ڕه‌جمكردن بۆ هه‌تا هه‌تایه ڕاوهسـتێنن، واته به‌ردباران كردنی ژنان هه‌تا مردن، كه ئه‌مه‌ش له مانگی نۆی سـاڵی 2006 دا ده‌ستیپـێـكرد بۆ كۆتایی هێنان به كوشتـن له ڕێـگه‌ی بهردبارانكردنهوه له ئێران. قوربانیانی بهردبارانكردنهكان به شێوه‌یه‌كی زۆر ژنن.
ڕێـكخراوی لـێـبوردنی گشتی نێونه‌ته‌وه‌یی واته (Amnesty International) ده‌ڵێت خانم سه‌در و خانم عه‌باسگولیزاده له‌و بنكه‌یه ده‌ست به‌سه‌ركراون به‌بێ ئه‌وه‌ی خزمه‌تگوزاری ته‌ندروسـتی هه‌بێت. خانم عه‌باسگولیزاده له‌وه‌تای ده‌ستـگیركراوه ڕێـگه‌ی پـێنهدراوه په‌یوه‌ندی به‌هیچ كهسـێـكهوه بكات.
له گفتوگۆیه‌كیدا له‌گه‌ڵ ده‌زگای هه‌واڵی سه‌ر ئنته‌رنێت به ناوی ڕۆز كچه‌كه‌ی خانم عه‌باسگولیزاده گوتوویه‌تی ترسی ئه‌وه‌ی هه‌یه دایكی له مه‌ترسیدابێت و ئه‌شـكه‌نجه بدرێت.
ئازه‌ر نه‌فیسی پـرۆفیسـۆر و نووسه‌ری كتێـبی "خوێندنه‌وه‌ی لۆلیتا له تاران" كه باس له یادگاریـیهكانی ژیانی ده‌كات وه‌ك پـرۆفیسـۆرێـكی كه‌لتوری له پاش شـۆڕشی ئێران، ئه‌م كتێبه پـڕ فرۆشترین كتێـب بووه. ناوبراو ده‌ڵێت ڕه‌فتاركردنی دزێوانه‌ی ڕژێمی ئێران له به‌رامبه‌ر ژنان خۆی له خۆیدا ئاماژه‌یه‌كه بۆ شـكست:
" حكومه‌ت گرتن و فهلاقهكردن و سه‌پاندنی سـزای دارایی و هه‌موو جۆره‌كانی تری سه‌ركوتكردن و به‌هه‌مان شـێوه‌ش پـرۆپاگهندهكردن به‌كار ده‌هێنێت بۆ ئه‌وه‌ی ژنان له یه‌ك ڕێڕه‌وی دیاركراودا كار بكه‌ن، وه ده‌شـڵێت ئه‌مه شـتێـكی زۆر بێ مانایه، نزیكه‌ی سی سـاڵ به‌سه‌ر شۆڕشی ئێران‌دا تـێـپهڕیوه هێشـتا ژنان ده‌خرێنه زیندانه‌وه."
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا شـان مه‌ككۆرمه‌ك ده‌ڵێت هه‌ڵوێسـتی حكومه‌تی ئێرانی له دژی" ژنانی ئازا" كه له تاران خۆنیشـاندان ده‌كه‌ن" تیشـكخستهنه سه‌ر زه‌نگێـكی هۆشـیاریـیه بۆ نه‌مانی پـشوو درێژی و ده‌ربڕینی تێڕوانینی سه‌ربه‌خۆی گه‌لی ئێران." مه‌ككۆرمه‌ك ده‌ڵێت وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا له‌گه‌ڵ ژنانی ئێران‌دا ده‌وه‌ستێت كه به ئازایانه ململانه‌یانه بۆ مافه‌كانی خۆیان."