ڕۆژی یه‌كشه‌ممه له شـاری ئه‌سوان له باشوری میسر وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی وڵاته
یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا كۆنده‌لیزا ڕایس سه‌باره‌ت به دیموكراتی له میسر و مه‌سه‌له‌كانی په‌یوه‌ست به ناوچه‌كه له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی میسری حوسنی موباره‌كدا كۆبووه‌وه.
پاش وتووێژه‌كه‌یان خانم ڕایس نیگه‌رانی خۆی به‌رامبه‌ر به‌و ڕاپـرسـیـیه گشـتیـیه‌ی ده‌ربڕی كه بڕیاره ڕۆژی دووشه‌ممه له میسر به‌ڕێوه بچێت له‌سه‌ر چه‌ند یاسایه‌كی دژه تێرۆر بچێته ناو ده‌سـتوری میسریـیه‌وه. گروپه‌كانی ئۆپـۆزیسـیۆن ده‌ڵێن ئه‌و هه‌مواركردنانه كۆسپـێـكه له به‌رده‌م ئازادیـیه بنچینه‌یـی‌یه‌كان له میسر و جڵه‌وی پارتی ده‌سه‌ڵاتدار به‌هێزتر ده‌كات.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی میسر ئه‌حمه‌د ئه‌بو غه‌یث، كه ئه‌ویش له‌گه‌ڵ خانم ڕایسدا كۆبووه‌وه داكۆكی له‌و یاسا پـێـشـنیاركراوانه كرد، وه گوتی ئاسایشی میسر له به‌رپـرسـاریـیه‌تی خۆماندایه.
هه‌روه‌ها خانم ڕایس وتووێـژی ده‌رباره‌ی مه‌سه‌له‌كانی په‌یوه‌ست به ناوچه‌كه له‌گه‌ڵ كاربه‌ده‌سـتانی میسریدا كرد و گوتی سـتایشی پشـتیوانی میسر بۆ پـرۆسه‌ی ئاشتی نێوان ئیسرائیلی و فه‌له‌سـتینیـیه‌كان ده‌كات.