ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراق ده‌ڵێن له ئاكامی هێرشـێـكی خۆكوژی له ناوچه‌ی نائارامی
باشـوری به‌غدا به لایه‌نی كه‌م 20 كه‌س كوژران و 26 كه‌سی تریش بریندار بوون.
سه‌رچاوه‌یه‌كی پۆلیس ده‌ڵێت ڕۆژی شه‌ممه هێرشـبه‌رێـك لۆریـیه‌كی بۆمبڕێژكراوی به باری خشته‌وه له ده‌ره‌وه‌ی بنكه‌یه‌كی پـۆلیس له گه‌ڕه‌كی دۆره‌ی زۆرینه سوننه ته‌قانده‌وه. ده‌رئه‌نجام به لایه‌نی كه‌م 14 پـۆلیس له گه‌ڵ چه‌ند زیندان كراوێـكدا گیانیان له‌ده‌ست دا.
پـێشـتر هه‌ر له ناوچه‌ی دۆره و له ئاكامی هێرشـێـكی هاوه‌ندا 3 كه‌س كوژران و 7 كه‌سی تریش برینداربوون.
هه‌روه‌ها ڕۆژی شه‌ممه له نزیك مزگه‌وتێـكی شیعه‌كان له باشوری شـاری به‌غدا ته‌قینه‌وه‌ی لۆریـیه‌كی بۆمبڕێژكراو بوو به‌هۆی كوشـتنی به لایه‌نی كه‌م 5 كه‌س و برینداربوونی 30 كه‌سی تر.
له باكوری عێراقیش كاربه‌ده‌سـتان ده‌ڵێن به‌هۆی هێرشـێـكی خۆكوژی له ناو بازاڕێـكی شـارۆچكه‌ی ته‌له‌عفه‌ردا 10 كه‌س كوژراون.
له پارێزگای ئه‌نباریش له‌شـكری ئه‌مریكی ڕایگه‌یاند كه‌وا له ئاكامی هێرشـێـكی ئاسـمانی هاوپه‌یمانان 3 له كۆی 4 تێرۆریستی چه‌كدار كوژران له‌و ده‌مه‌ی له ناوچه‌یه‌كی ده‌شـتیدا له باشوری ڕۆژهه‌ڵاتی ڕوتبه به ئۆتۆمبیلێـك هه‌وڵی هه‌ڵهاتنیان ده‌دا. تێرۆریسته‌كه‌ی تریشـیان خۆی ته‌قاندۆته‌وه.
هه‌روه‌ها كاربه‌ده‌سـتانی له‌شـكری ئه‌مریكی ده‌ڵێن ڕۆژی هه‌ینی له دوو هێرشی جیادا دوو سه‌ربازی ئه‌مریكی له به‌غدا و پارێزگای ئه‌نبار كوژراون.
هاوكات گوته‌بێژی كاروباری ئاسایشی حكومه‌تی عێراقی ڕایگه‌یاند كه‌وا جێـگری سه‌رۆك وه‌زیری عێراق سه‌لام ئه‌لزه‌وبه‌عی ئێسـتا له بارێـكی ته‌ندروستی باشدایه پاش ئه‌و نه‌شـه‌رگه‌ریـیه‌ی بۆ سـاڕێژكردنی ئه‌و برینانه‌ی كرا كه له ئاكامی هێرشـێـكی خۆكوژیدا ڕۆژی هه‌ینی دووچاری بوو.