Accessibility links

ماثیۆ بان ده‌ڵێت كه‌لتورێـكی به‌هێزی شانازی به‌خۆكردن له‌ نێو ڕێبه‌رانی ئێرانیدا هه‌یه‌


له‌ كاتێـكدا ئێران كه‌وتۆته‌ ژێر فشـارێـكی نێونه‌ته‌وه‌یی زۆره‌وه‌ بۆ ڕاگرتنی پـیتاندنی یۆرانیۆم و گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ دانوسـتاندن له‌گه‌ڵ وڵاته‌ زلهێزه‌كانی جیهاندا، پـێده‌چێت ڕوسیا متمانه‌ی به‌ به‌ڵێنه‌كانی ئێران نه‌مابێت سه‌باره‌ت به‌وه‌ی كه‌ چه‌كی ناوه‌كی دروست ناكات.

له‌و باره‌یه‌وه‌ هاوكارمان موعته‌به‌ر شـیروانی وتووێـژێـكی له‌گه‌ڵ ماثیۆ بان، گه‌وره‌ لـێـكۆڵه‌ری ناوه‌ندی بێـڵـفـه‌ر بۆ زانست و كاروباری نێونه‌ته‌وه‌یی له‌ زانكۆی هارڤارد سـازكردووه‌ و ڕاپـۆرتێـكی له‌سه‌ر ئاماده‌ كردووه‌.

ماثیۆ بان له‌ به‌شـێـكی قسه‌كانیدا ده‌ڵێت كه‌لتورێـكی به‌هێزی شـانازی به‌خۆكردن و خۆ ڕاگرتن له‌ به‌رامبه‌ر فشـاری بێـگانه‌دا هه‌یه‌ له‌ ئێرانێ. ئاماژه‌یه‌كی زۆر كه‌م هه‌یه‌ كه‌ كه‌س بتوانێت ڕێبه‌ری باڵا بۆ ڕاگرتنی پـیتاندنی یۆرانیۆم به‌ ته‌واوه‌تی قانع بكات كه‌ ئه‌نجومه‌نی ئاسایش داوای ده‌كات.

ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی ڕاپـۆرته‌كه‌ بن له‌ ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله‌ ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه‌، ماوه‌كه‌ی 5 خوله‌كه‌.

XS
SM
MD
LG