Accessibility links

19 هه‌مین سـاڵیادی دامه‌زراندنی KNC


كورد هه‌میشه‌ پـێویستی به‌ كه‌سـانێـك هه‌بووه‌ له‌ ده‌ره‌وه‌ی وڵات نوێنه‌رایه‌تی بكات بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن ده‌نگ و خواست و ئازاری میله‌ته‌كه‌یان به‌ جیهانی ده‌ره‌وه‌ ڕابگه‌یه‌نن.

كۆنگره‌ی نیشـتیمانی كورد (Kurdish National Congress) له‌ پاش سـاڵانی 1988 واته‌ پاش كیمیابارانه‌كه‌ی هه‌ڵه‌بجه‌ له‌ ئه‌مه‌ریكای باكوردا له‌ دایك بوو. ئا له‌و كاتانه‌دا KNC خۆی له‌ شـێوه‌ی وه‌كو باڵیۆزخانه‌یه‌كدا ئه‌نواند بۆ په‌یوه‌ندیكردن به‌ كاربه‌ده‌سـتانی ئه‌مه‌ریكا و بتوانن سه‌رنجی ئه‌ندامانی كۆنگرێس بۆ كێشه‌ی كورد ڕابكێشن.

له‌ كاتێـكدا پارت و ڕێـكخراوه‌ كوردیـیه‌كان هه‌ر كام له‌ ڕێـگای كه‌ناڵه‌كانی خۆیاندا له‌ چوارچێوه‌ی به‌رنامه‌یاندا بۆ ئه‌و به‌شه‌ی خۆیان خه‌پاتیان كردووه‌، به‌ڵام KNC توانیوێـتی نوێنه‌رایه‌تی هه‌موو گه‌لی كورد و به‌شـه‌كانی كوردسـتان بكات، وه‌ له‌ چه‌ندین هه‌وڵــدانیاندا بۆ نزیـك كردنه‌وه‌ی ڕێبه‌رایه‌تی كورد له‌ كاربه‌ده‌سـتانی ئه‌مه‌ریكایی سه‌ركه‌وتووبن.

وه‌به‌دیهێنانی ڕادیۆی ده‌نگی ئه‌مه‌ریكا له‌ به‌شـێـكدا به‌ هه‌وڵ و تێـكۆشـانی هه‌ندێ له‌ ئه‌ندامانی KNC دامه‌زرا.

له‌ ده‌می سـازكردنی ئه‌م به‌رنامه‌یه‌ كۆنگره‌ی نیشـتیمانی كورد 19 هه‌مین كۆنفرانسی خۆی له‌ شـاری ئێرڤاین له‌ ئیاله‌تی كالیفۆرنیا به‌ ڕێوه‌ ده‌برد.

بۆ تیشـك خستنه‌ سه‌ر چالاكی و كاره‌كانی ئه‌م ڕێـكخراه‌وه‌ هاوكارمان جانی دیلان به‌رنامه‌ی هه‌له‌و واشـنتۆنی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی بۆ ته‌رخان كردووه‌، وه‌ ئه‌م دوو به‌ڕێزه‌ش میوانی به‌رنامه‌كه‌ بوون:
دكتۆر نه‌جمه‌دین كه‌ریم، یه‌كێـك له‌ دامه‌زرێنه‌ران و سه‌رۆكی پـێشینی KNC و سه‌رۆكی ئێسـتای ئنسـتـتیوتی كورد له‌ واشـتنۆن.
دكتۆر حیكمه‌ت فكره‌ت ، سه‌رۆكی پـێشینی KNC ,

ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی به‌رنامه‌كه‌ بن له‌ ڕێـگه‌ی كلیككردنی ئه‌و فایله‌ ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه‌. ماوه‌ی به‌رنامه‌كه‌ 46 خوله‌كه‌.

XS
SM
MD
LG