Accessibility links

دیبلۆماتانی UN ده‌ڵێن بڕیارێـكی نوێ له‌ دژی ئێران ئاماده‌یه‌ بۆ ده‌نگدان


دیبلۆماتانی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان ده‌ڵێن بڕیارێـك كه‌ ئامانج لێی سه‌پاندنی سزای زیاتره‌ له‌ دژی ئێران له‌سه‌ر ڕانه‌گرتنی كاره‌كانی پـیتاندنی یۆرانیۆم ئاماده‌یه‌ بۆ ئه‌وه‌ی بخرێته‌ ده‌نگدانه‌وه‌.

دیبلۆماته‌كان ده‌شڵێن ئه‌وان ئومێد ده‌خوازن ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان ڕۆژی شه‌ممه‌ ده‌نگی له‌سه‌ر بدات.

نوێنه‌رانی ئه‌ڵمانیا و پـێنج ئه‌ندامه‌ هه‌میشـه‌یـیه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش -- ئه‌مریكا و به‌ریتانیا و فه‌ره‌نسا و ڕووسیا و چین-- ڕۆژی پـێنجشه‌ممه‌ له‌سه‌ر گۆڕانكاریـیه‌ ورده‌كانی نێو ده‌قی بڕیاره‌كه‌ ڕێـكـكه‌وتن.

به‌ پـێی هه‌واڵه‌كانیش هه‌روه‌ها ئه‌م شه‌ش وڵاته‌ مه‌زنه‌ی جیهان ئه‌و هه‌مواركردنانه‌یان ڕه‌تكردۆته‌وه‌ كه‌ له‌ لایه‌ن ئه‌فریقای باشوره‌وه‌ له‌م هه‌فته‌یه‌دا پـێشـنیار كرابوو، یه‌ك له‌و پـێشـنیارانه‌ باسی له‌ ڕاگرتنی سزاكانی سه‌ر ئێرانی بۆ ماوه‌ی 90 ڕۆژ ده‌كرد ئه‌گه‌ر بێت و تاران كاره‌كانی پـیتاندنی یۆرانیۆم ڕابگرێت.

ئه‌گه‌ر هاتوو ئه‌م بڕیاره‌ له‌ لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی ئاسایشه‌وه‌ په‌سه‌ند كرا ئه‌وا ئه‌و سزایانه‌ی كه‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان له‌ دره‌نگ كاتێـكی سـاڵی ڕابردوودا له‌ دژی ئێران ده‌ری كرد توندتر ده‌كات.

XS
SM
MD
LG