سه‌رۆك بوش دووباره داوای له كۆنگرێس كردۆته‌وه داواكاری ته‌نگه‌تاوی خه‌رجیـیه‌كانی جه‌نگی عێراق بێ هیچ مه‌رجێـك په‌سه‌ند بكات.
سه‌رۆك جۆرج بوش ڕۆژی پـێنجشه‌ممه له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵـێـك له كارمه‌ندانی له‌شـكری و سڤیل كه بۆ به‌شـداری له هه‌وڵه‌كانی بنیادنانه‌وه‌ی عێراقدا به‌ره‌و ئه‌و وڵاته ده‌كه‌ونه ڕێ كۆبووه‌وه. دواتر سه‌رۆك بوش گوتی بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و كارمه‌ندانه بتوانن كاره‌كانیان له عێراق جێبه‌جێ بكه‌ن پـێویسته كۆنگرێس به زووترین كات گه‌ڵاڵه نامه‌ی خه‌رجیـیه‌كانی له‌شـكری په‌سه‌ند بكات.
خانه‌ی نوێنه‌رانی ئه‌مریكایی پلانی خۆی بۆ خه‌رجیـیه‌كانی جه‌نگ تاوتوێ ده‌كات كه بریتیـیه له گه‌ڵاڵه نامه‌یه‌كی 124 ملیار دۆلاری كه بۆ پـشـتگیریكردن له كرده له‌شـكرسیـیه‌كان له عێراق و ئه‌فغانسـتان ته‌رخان ده‌كرێن. هاوكات گه‌ڵاڵه نامه‌كه‌ی خانه‌ی نوێنه‌ران داوا ده‌كات هێزه له‌شـكریـیه‌كانی ئه‌مریكایی تا ئه‌وپه‌ڕی مانگی نۆی سـاڵی 2008 له عێراق بكشـێنه‌وه.
له‌و باره‌یه‌وه ڕابه‌رانی كۆماری نێو خانه‌ی نوێنه‌ران ده‌ڵێن ئه‌وان دژی گه‌ڵاڵه نامه‌كه ڕاده‌وه‌ستن له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ده‌ست وپێی سه‌ركرده له‌شـكریـیه ئه‌مریكایـیه‌كان له عێراق پـێوه‌ند ده‌كات.
هاوكات ڕابه‌رانی دیموكراتی نێو خانه‌ی نوێنه‌ران ده‌ڵێن ئه‌وان له‌و باوه‌ڕه‌دان بتوانن له پـێناو ده‌ركردنی گه‌ڵاڵه نامه‌كه‌دا بڕی ژماره‌ی پـێویستی نوێنه‌رانی دیموكراتی خۆیان بۆ ئه‌و مه‌به‌سـته ڕازی بكه‌ن.