له توركیا پاش ئاهه‌نگ گێڕانی جه‌ژنی نه‌ورۆز كه به ده‌یان هه‌زار كه‌س به‌شـداریـیان تیادا كرد، له شـاری ئسته‌نبوڵ یه‌كێـك بریندار بوو، وه هه‌روه‌ها له هه‌مان شـار و شـاره‌كانی تر به ده‌یان كه‌سی تر ده‌سـتگیر كران له نێویاندا ئه‌ندامێـكی پـێشـووی په‌رله‌مانی توركیای تیادا بوو.
له لایه‌كی تریشه‌وه دۆزگه‌رانی توركیا لێـكۆڵینه‌وه سه‌باره‌ت به وتاری دوو سـیاسه‌تمه‌داری باڵای كورد ئه‌مد تورك و له‌یلا زانا ده‌كه‌ن كه گوایه له وتاره‌كانیاندا سـتایشی ڕێبه‌ری زیندانكراوی كورد عه‌بدوڵـڵا ئۆجالانیان كردووه.
له‌و باره‌یه‌وه هاوكارمان بروسـك تۆغان لێدوانێـكی له‌گه‌ڵ جێـگری سه‌رۆكی پارتی كۆمه‌ڵـگای دیموكراتی و ئه‌ندامی پـێشـووی په‌رله‌مان سڕی ساكك سـازداوه.
ده‌توانن گوێـبیـستی ده‌قی لێدوانه‌كه بن له ڕێـگه‌ی كلـیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌كه‌ی 5 خوله‌كه.