Accessibility links

پـیرۆزبایی سه‌رۆك بوش به‌ بۆنه‌ی جه‌ژنی نه‌ورۆزه‌وه‌


به‌ بۆنه‌ی جه‌ژنی نه‌ورۆز سه‌رۆك بوش پـیرۆزبایی له‌ هه‌موو ئه‌و گه‌لانه‌ ده‌كات كه‌ به‌ جه‌ژنی خۆیانی ده‌زانن.

" پـیرۆزبایی له‌ هه‌موو ئه‌وانه‌ ده‌كه‌م جه‌ژن و ئاهه‌نگی نه‌ورۆز ده‌گێڕن.

نه‌ورۆز كاتێـكی تایبه‌تی سوپاسگوزاری و ئاهه‌نگ گێڕانه‌ و به‌ ملیۆنان خه‌ڵـك له‌ سه‌رانسه‌ری جیهانه‌وه‌ له‌ ئێران و عێراق و ئه‌فغانستان و توركیا و پاكستان و هیندسـتان و ناوه‌ڕاستی ئاسیادا به‌ خۆشـحاڵیـیه‌وه‌ پـێشـوازی له‌ سـاڵی نوێ ده‌كه‌ن. هه‌زاران سـاڵه‌ بۆته‌ بۆنه‌یه‌ك‌ كه‌سوكار و هاوڕێـیان و خۆشه‌ویسـتان پـێـكڕا‌ كۆده‌بنه‌وه‌ بۆ گێڕانه‌وه‌ی یاده‌وه‌ریـیه‌ خۆشـه‌كانی سـاڵی ڕابردوویان و هه‌روه‌ها ڕوانین به‌ره‌و ئاینده‌ به‌ گیانێـكی نۆژه‌نكراوه‌ و هیوای نوێوه‌.

ئه‌مریكا به‌ كه‌لتور و فه‌رهه‌نگه‌ جیاوازه‌كانیـیه‌وه‌ تۆكمه‌یه‌، ئێمه‌ به‌ر ئه‌و ڕه‌حمه‌ته‌ كه‌وتووین به‌وه‌ی وڵاتێـكین پـێشـوازی له‌ هه‌موو خه‌ڵـكێـكی سه‌ر به‌ نه‌ژاد و ئاین و كه‌لتوره‌ جیاوازه‌كان ده‌كه‌ین. ئاهه‌نگ گێڕانی نه‌ورۆز به‌رز نرخاندنی به‌هاكانی خێزان و داب و نه‌ریته‌، وه‌ یارمه‌تیده‌ره‌ بۆ پاراسـتنی ئه‌م شـێوازه‌ ده‌گمه‌نه‌ی پـێـكهاته‌ی وڵاته‌كه‌مان.

لۆرا و خۆشم ئه‌وپه‌ڕی هیوامانه‌ سـاڵی داهاتووتان سـاڵێـكی ته‌ندروست و سـاڵێـكی خۆشبێت."

XS
SM
MD
LG