ڕێبه‌ری باڵای ئێران ئایه‌توڵـڵا عه‌لی خامه‌نه‌ئی هۆشـداری دا به‌وه‌ی وڵاته‌كه‌ی له دژی
هه‌ر هێرشـێـك هه‌موو توانایه‌كی خۆی بۆ به‌رگریكردن له‌خۆی به‌كار ده‌هێنێت.
ڕۆژی چوارشه‌ممه له گوتارێـكی نیشـتیمانیدا ئایه‌توڵـڵا عه‌لی خامه‌نه‌ئی گوتی ئه‌گه‌ر وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا و وڵاتانی تر بیانه‌وێت به به‌كارهێنانی هێز و توندوتیژی هه‌ڕه‌شه له ئێران بكه‌ن ئه‌وا ئێران به هێرشكردنه سه‌ر دوژمنه‌كانی وه‌ڵام ده‌داته‌وه.
هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند كه چالاكیـیه ناوه‌كیـیه‌كانی ئێران به گوێره‌ی پـێوانه نێونه‌ته‌وه‌یی‌یه‌كانه، وه تاران سه‌رباری هه‌رچ بڕیارێـكی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له سه‌ری به‌رده‌وام ده‌بێت.
شـایانی ئاماژه پـێـكردنه ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له‌به‌ر ڕانه‌گرتنی ئێران بۆ پـیتاندنی یۆرانیۆم مشـتومڕ سه‌باره‌ت به بڕیارێـك ده‌كه‌ن بۆ توندكردنی سزاكانی سه‌ری.
هاوكات هه‌ر ڕۆژی چوارشه‌ممه وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ڕوسیا سێرگی لاڤرۆڤ به په‌رله‌مانی وڵاته‌كه‌ی گوت كه مۆسـكۆ پـشـتیوانی له سزای ڕاده به ده‌ری نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له دژی ئێران ناكات.