Accessibility links

مه‌سعود بارزانی له دژی كشانه‌وه‌ی ده‌ستبه‌جێی سه‌ربازه‌كانی ئه‌مه‌ریكایه‌ له عێراق


سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان مه‌سعود بارزانی ده‌ڵێت ده‌ستبه‌جێ كشانه‌وه‌ی سه‌ربازه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له عێراق ته‌نها ڕه‌وشی ووڵاته‌كه‌ خراپترێك ده‌كات.

بارزانی له میانه‌ی كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانی ڕۆژی سێشه‌ممه‌ له ئوردون ئه‌م تێبینیانه‌یدا و گوتی پشتگیری له كشانه‌وه‌ی سه‌ربازه ئه‌مه‌ریكی‌یه‌كان ده‌كات به‌ڵام به‌ كشانه‌وه‌ی له‌ ناكاوی سه‌ربازه‌كان ڕه‌وشی ئاسایشی عێراق خراپتر ده‌بێت.

ڕۆژی دووشه‌ممه‌، بارزانی ووتوێژی له‌گه‌ڵ شاعه‌بدوڵای ئوردون‌دا ئه‌نجامدا كه‌ پشتگیری ووڵاته‌كه‌ی دووپات كرده‌وه‌ و په‌یمانی‌دا به‌ به‌‌رده‌وامبوونی هه‌وڵه‌كانیان بۆ ئاشتبوونه‌وه‌ و ڕێكه‌وتنه‌وه‌ی گروپه‌ ڕه‌كه‌به‌ره‌كانی عێراق.

XS
SM
MD
LG