كاربه‌ده‌سـتێـكی عێراقی ڕایگه‌یاند كه‌وا جێـگری سه‌رۆكی پـێشووی عێراق سه‌دام حسین له سـێـداره درا.
به‌ره به‌یانی ڕۆژی سـێشـه‌ممه ته‌ها یاسین ڕه‌مه‌زان به تاوانی بوونی ڕۆڵی له كوشـتنی 148 كه‌سی شیعه‌ی شـارۆچـكه‌ی دوجێـل له سـاڵی 1982 دا له سێداره درا.
پـێشـتر سـاڵی ڕابردوو ته‌ها یاسین ڕه‌مه‌زان له‌گه‌ڵ سه‌دام حسێن و شه‌ش تاوانباری دیكه حوكم دران.
سه‌دام حسێن له كۆتایی مانگی دوانزه‌ی سـاڵی ڕابردوودا له سێداره درا، وه به‌رزان تكریتی براشی كه به‌ڕێوه‌به‌ری ده‌زگای موخابه‌راتی عێراقی سه‌رده‌می هه‌شـتاكان بوو، له‌گه‌ڵ عه‌واد به‌نده‌ری سه‌رۆكی دادگای شۆڕشی ئه‌و كاته مانگی یه‌كی ئه‌مسـاڵ ئه‌وانیش له سێداره دران.