Accessibility links

چه‌كدارێـكی ظافر ئه‌لعانی ئه‌ندام په‌رله‌مانی عێراق ده‌سـتگیر ده‌كرێت


ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه‌ ڕێـكـكه‌وتی 8 ی مانگی سێ هێزه‌كانی ئاسایشی عێراقی خۆیان داوه‌ به‌سه‌ر ماڵی ظافر ئه‌لعانی، ئه‌ندام په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر لیستی به‌ره‌ی ئه‌لته‌وافوق له‌ گه‌ڕه‌كی یه‌رموكی شـاری به‌غدا، وه‌ له‌وێ هێزه‌كانی ئاسایش 6 كه‌سـیان ده‌سـتگیر كردووه‌ و ده‌سـتیشـیان گرتووه‌ به‌سه‌ر 65 پارچه‌ چه‌كی كڵاشینكۆف و 4 ئۆتۆمبیل كه‌ به‌ گوته‌ی هێزه‌كانی ئاسایش ئاسه‌واری ته‌قه‌مه‌نی پـێوه‌ بووه‌ و هه‌روه‌ها قه‌ناسێـكیش. پاشـان 5 له‌ ده‌سـتگیراوه‌كان ئازاد ده‌كرێن.

په‌یامنێری به‌شی كوردی ده‌نگی ئه‌مریكا له‌ شـاری به‌غدا سـروه‌ عه‌بدولواحید له‌ ڕاپـۆرتێـكدا زانیاری نوێی له‌و باره‌یه‌وه‌ لایه‌.

ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی ڕاپـۆرته‌كه‌ بن له‌ ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله‌ ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه‌، ماوه‌كه‌ی 2 خوله‌كه‌.

XS
SM
MD
LG