Accessibility links

نزیكه‌ی 20 كه‌س له ئاكامی ته‌قینه‌وه‌كانی كه‌ركوك و به‌غدا ده‌كوژرێن


ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراق ده‌ڵێن نزیكه‌ 20 كه‌س له میانه‌ی ڕووداوه‌ جودانی ڕۆژی دووشه‌ممه‌ له عێراق كوژراون.

پۆلیس ده‌ڵێت ته‌قینه‌وه‌ی سێ ئۆتۆمبیلی بۆمب چێنراو و هێرشێكی به‌هاوه‌ن له ناوچه‌ جیاجیاكانی شاری كه‌ركوك بۆته‌ هۆی كوشتنی به‌ لایه‌نی كه‌مه‌وه‌ 12 كه‌س و بریندربوونی زیاتر له 35 كه‌سی دیكه‌.

پێشتریش، بۆمبێك له ناو مزگه‌وتێكی شیعه‌ ئاینزاكان له ناوه‌ندی به‌غدا ته‌قیوه‌ته‌وه. پۆلیس ڕاده‌گه‌یه‌نێت له ئاكامدا پێنج كه‌س كوژراون و 15 كه‌سی دیكه‌ برینداربوون.

هاوكات لێپرسراوانی عێراقی هه‌واڵی دۆزینه‌وه‌ی ته‌رمی پیاوێكیان له شارۆچكه‌ی مه‌حاویل له باشوری به‌غدا ڕاگه‌یاند.

دوای تێپه‌ڕبوونی چوارساڵ به‌ سه‌ر جه‌نگی عێراق‌دا، ئاماری ڕاپرسیه‌ گشتی‌یه‌كان ئه‌وه‌ ده‌رده‌خه‌ن كه‌ ڕه‌شبینی هاوڵاتیانی عێراقی به‌رامبه‌ر به‌ ئاینده‌ی عێراق تادێت زیاد ده‌كات. به‌ گوێره‌ی ئاماره‌كان، نۆ كه‌س له كۆی ده‌ كه‌س له‌و باوه‌ڕه‌دان یه‌كێك یان زیاتر له‌سه‌ر خێزانی ماڵه‌كانیان له ئاكامی شه‌ڕوتوندوتیژییدا ده‌بنه‌ قوربانی.‌

XS
SM
MD
LG