له‌كاتێـكدا كه چوارهه‌مین سـاڵیادی شه‌ڕی عێراق دێته پـێشێ ده‌سه‌ڵاتداران و ئه‌ندامانی كۆنگرێس له وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكادا له سه‌ر پـێویسـتی مانه‌وه‌ی هێزه‌كانیان له عێراق ناكۆكن.
ڕۆژی یه‌كشه‌ممه له چاوپـێـكه‌وتنێـكدا سـێناتۆری دیموكرات جۆن كێری ڕایگه‌یاند كه‌وا هیچ چاره‌سه‌ریـیه‌كی له‌شـكری بۆ توندوتیژی عێراق به‌دی ناكات. به‌ڵام له چاوپـێـكه‌وتنێـكی جودادا ڕاوێژكاری سه‌رۆك بوش بۆ ئاسایشی نیشـتیمانی ستیفن هادلی گوتی كشـانه‌وه‌ی ئه‌مریكا له عێراق ده‌بێته مایه‌ی دروسـتبوونی لانه‌یه‌كی پارێزراو بۆ تێرۆریسـتان، وه له‌وێوه سه‌قامگیری وڵاتانی دراوسێی عێراق تێـك ده‌ده‌ن و پاشـان هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا.
له لایه‌كی تره‌وه وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریكا ڕۆبه‌رت گه‌یتس گوتی هێشـتا زۆر زووه بۆ ئه‌وه‌ی بزانرێت كه ئایا سه‌ربازه زیاده‌كانی ئه‌مریكا له ناو عێراق یارمه‌تی ده‌ده‌ن له كۆتایـی هێنان به توندوتیژی له‌و وڵاته و یان نا. گوتیشی ئه‌و به شـێوه‌یه‌كی گشتی گه‌شبینه به شـێوازی كاركردنی هێزه‌كانی عێراق له‌وه‌تای ئه‌مریكا ده‌ستی به بڵاوكردنه‌وه‌ی ژماره‌ی 25 هه‌زار سه‌ربازی تری خۆی له ناو عێراقدا كردووه.