Accessibility links

سه‌رۆك بوش هۆشـداری دیموكراته‌كان ده‌كات له دژی دانانی خشته‌‌ی کاتی بۆ كشـانه‌وه‌ی هێزه‌كان له عێراق


سه‌رۆك بوش په‌یمانیداوه‌ به‌ به‌كارهێنانی ڤیتۆ له‌ دژی گه‌ڵاڵه‌ نامه‌یه‌كی خه‌رجیـیه‌كانی ته‌نگه‌تاوی كه‌ بڕیاره‌ خانه‌ی نوێنه‌ران له‌ هه‌فته‌ی ئاینده‌دا مشـتومڕی له‌سه‌ر بكه‌ن ئه‌گه‌ر خانه‌ی ناوبراو دوا مۆڵه‌تێـك بۆ كشـانه‌وه‌ی له‌شـكری ئه‌مریكایی له‌ عێراق دیاری بكات.

له‌ گوتاری ڕادیۆی هه‌فتانه‌یدا سه‌رۆك بوش ڕۆژی شه‌ممه‌ گوتی بڕگه‌كانی گه‌ڵاڵه‌ نامه‌كه‌ ده‌یه‌وێت كشـانه‌وه‌یه‌كی به‌ په‌له‌ی له‌شـكره‌كانمان له‌ عێراق بسه‌پـێـنێت ئه‌مه‌ش له‌و كاته‌ی وه‌ك سه‌رۆك بوش ده‌ڵێت ستراتیژیـیه‌ نوێـیه‌كه‌ی بۆ سه‌ركه‌وتن له‌ جه‌نگی عێراقدا ده‌ستی به‌ سه‌رهه‌ڵـدان كردووه‌، وه‌ به‌ ئاماژه‌ی هیوا به‌خشـی ناوزه‌ند ده‌كات.

سه‌رۆك بوش له‌ گوته‌كه‌یدا تێبینی‌یه‌كه‌ی ئه‌م دوایـیه‌ی ڕۆبه‌رت گه‌یتسی وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریكای دووباره‌ كرده‌وه‌ كه‌ گوتبووی دیاریكردنی ڕۆژی كشـانه‌وه‌ی له‌شـكرمان له‌ عێراق ئه‌و په‌یامه‌ به‌ دوژمنانمان ده‌دات كه‌ ئه‌وان بۆ چه‌ندی دیكه‌ چاوه‌ڕوان بكه‌ن تا سه‌ربازانی ئه‌مریكایی عێراق به‌جێبهێـڵن.

شـایانی ئاماژه‌ پـێـكردنه‌ به‌گوێره‌ی شـێوازی ئێسـتای گه‌ڵاڵه‌ نامه‌كه‌ی خانه‌ی نوێنه‌ران مانگی 9 ی سـاڵی 2008 ی به‌ دوا مۆڵه‌تی كشـانه‌وه‌ی سوپای ئه‌مریكایی له‌ عێراق دیاری كردووه‌.

XS
SM
MD
LG