به ئاماده‌بوونی سه‌رۆكی فه‌له‌سـتینی مه‌حمود عه‌باس، كابینه مێژوویـیه‌كه‌ی حكومه‌تی
هاوبه‌ندی فه‌تح و حه‌ماس كه له 25 ئه‌ندام پـێـكهاتووه سوێندی یاسایی‌یان خوارد.
ڕۆژی شه‌ممه و به‌هۆی ڕێـگه‌گرتنی ئیسرائیل له ژماره‌یه‌كیان، وه‌زیرانی حكومه‌تی نوێی فه‌له‌سـتینی له یه‌ك كاتدا له شـاری غه‌ززه و ڕامه‌ڵـڵا و له ڕێـگه‌ی ئامێری ڤیدیۆ كۆنفرانسه‌وه سوێندی یاسایی‌یان خوارد. بڕیاره ڕۆژی یه‌كشه‌ممه و هه‌ر له ڕێـگه‌ی ئامێری ڤیدیۆ كۆنفرانسه‌وه حكومه‌تی یه‌كگرتووه‌ی نوێی فه‌له‌سـتینی یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌ی خۆی سـاز بكات.
پـێشـتر هه‌ر ڕۆژی شه‌ممه په‌رله‌مانی فه‌له‌سـتینی حكومه‌تی یه‌كگرتووه‌ی نوێی به 83 ده‌نگ به‌رامبه‌ر به 3 ده‌نگ په‌سه‌ند كرد. ده‌نگدانه‌كه نیشـانی ده‌دات كه كۆسپی فه‌رمی له‌به‌رده‌م حكومه‌تدا هه‌یه بۆ كۆتایی هێنان به‌و ڕاگرتنی كۆمه‌ك و یارمه‌تیـیه نێوده‌وڵه‌تـیـیه‌كان بۆ ده‌سه‌ڵاتی فه‌له‌سـتینی.
سه‌باره‌ت به به‌رنامه‌ی حكومه‌تی نوێ، سه‌رۆك وه‌زیر ئیسماعیل هه‌نیـیه گوتی حكومه‌تی به ڕێبه‌رایه‌تی حه‌ماس كار بۆ دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تێـكی فه‌له‌سـتینی ده‌كات له‌سه‌ر ئه‌و خاكه‌ی كه ئیسرائیل له شه‌ڕی شه‌ش ڕۆژه‌ی 1967 دا داگیری كردووه.
سه‌رۆك عه‌باسیش داوای له ئیسرائیل كرد هه‌موو شـێوازه‌كانی توندوتیژی و ده‌ستدرێژی دژی فه‌له‌سـتینیـیه‌كان ڕابگرێت. گوتیشی ئاماده‌ین به‌بێ مه‌رج به‌رده‌وامبین له دانوسـتاندنه‌كانی ئاشتی له‌گه‌ڵ ئیسرائیل‌دا.
ئیسرائیلیش ڕایگه‌یاند كه‌وا كار له‌گه‌ڵ حكومه‌تی نوێی فه‌له‌سـتینی ناكات چونكه دان به بوونی ده‌وڵه‌تی ئیسرائیل‌دا نانێت.
وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكاش ده‌ڵێت وتووێـژ له‌گه‌ڵ حكومه‌تی فه‌له‌سـتینیدا ناكات تاوه‌كو واز له توندوتیژی نه‌هێنن و دان به ئیسرائیل‌دا نه‌نێن.