سه‌رۆكی شـاند‌ی ناوه‌كی كۆریای باكور ده‌ڵێت وڵاته‌كه‌ی ده‌ست له به‌رنامه‌ی ناوه‌كی
هه‌ڵـناگرێت هه‌تاوه‌كو ئه‌مریكا به ته‌واوی پاره سـڕكراوه‌كانی له بانقی ماكاو ئازاد نه‌كات.
كیم كی كوان ئه‌م تێـبینی‌یانه‌ی دا ڕۆژی شه‌ممه له په‌كینه‌وه كه به نیازه به‌شـداری له كۆبوونه‌وه‌كانی شه‌ش قۆڵی ڕۆژی دووشه‌ممه بكات سه‌باره‌ت به ڕێـكـكه‌وتنـنامه‌ی ئه‌م دوایـیه‌ی پـیۆنگ‌یانگ به داخستنی ده‌زگای سه‌ره‌كی ناوه‌كی له 13 ی مانگی چواره‌وه.
واشـنتۆن له سـاڵی 2005 وه به‌ربه‌ستی له‌سه‌ر بانقی مه‌كاو داناوه و به قاچاخچێـتی به پاره له‌گه‌ڵ كۆریای باكوردا تاوانباری كردوون. پاشـان ماكاو نزیكه‌ی 24 ملیۆن دۆلاری پاره‌ی كۆریای باكوری سڕ كردووه.
سه‌ره‌تای ئه‌م هه‌فته‌یه‌ش وه‌زاره‌تی خه‌زێنه‌ی ئه‌مریكایی لـێـكۆڵینه‌وه‌ی له بانقی ماكاو كۆتایی پـێ هێنا و فه‌رمانی ده‌ركرد كه بانقه‌كانی ئه‌مریكایی مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ نه‌كه‌ن. ئه‌م هه‌نگاوه‌ش ڕه‌نگه شـیانی ئازادكردنی پاره سـڕكراوه‌كانی كۆریای باكوری له‌و بانقه لێ بكه‌وێته‌وه وه‌ك به‌شـێـك له ڕێـكـكه‌وتنـنامه‌ی چه‌ك داماڵین كه مانگی ڕابردوو له وتووێـژه‌كانی شه‌ش قۆڵی كه‌وته‌وه و واشـنتۆن قایل بوو كێشه‌كه چاره‌سه‌ر بكات.