ڕۆژی هه‌ینی ئه‌فسه‌ری نهێنی پـێشووی ده‌زگای موخابه‌راتی ئه‌مریكی CIA ، ڤالێری
پڵه‌یم له به‌رده‌م كۆمیته‌ی چاودێری گۆڕانكاریـیه‌كانی ناو حكومه‌تی سه‌ر به كۆنگرێسی وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا گه‌واهی دا له مه‌سه‌له‌ی ئاشـكراكردنی ناوه‌كه‌ی له لایه‌ن فه‌رمانبه‌رانی كۆشـكی سـپـیـیه‌وه.
خانم ڤالێری پڵه‌یم پـێشـتر به ده‌سـته‌یه‌كی پـیاداچوونه‌وه‌ی كۆنگرێسی گوتبوو كاربه‌ده‌سـتانی باڵای كۆشـكی سـپی و وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه به شـێوه‌یه‌كی نابه‌جێ و نابه‌رپـرسـانه زیانیان به ناو و ناسـنامه‌ی گه‌یاندووه وه‌ك تۆڵه سه‌ندنه‌وه‌یه‌ك له جۆزێف وڵـسنی هاوسه‌ری كه پـێشـتر دیبلۆمات بووه و پـێش شه‌ڕی عێراق گوتویه‌تی زانیاریـیه‌كانی ده‌زگای موخابه‌رات سه‌باره‌ت به به‌رنامه‌ی چه‌كی كۆمه‌ڵ كوژی عێراق شـێوێنراوه و ڕاست نیـیه.
هه‌روه‌ها خانم ڤالێری پڵه‌یم گوتی ئه‌و به شـێوه‌یه‌كی نهێنی له بواری نه‌هێشـتنی بڵاوبوونه‌وه‌ی چه‌كی سـتراتیژی له جیهاندا بۆ ده‌زگای CIA كاری كردووه تاوه‌كو ئه‌و كاته‌ی ناوی له گوتارێـكدا ئاشـكرا كراوه كه له 14 ی مانگی حه‌وتی 2003 دا بڵاو كراوه‌ته‌وه.
پڵه‌یم گوتیشی كه ئه‌و جۆره كاره نهێنیـیانه ئه‌نجام ده‌درێت ده‌زانرێت كه‌وا له‌وانه‌یه
بچنه به‌ر ده‌ستی دوژمنانی بیانی و ئاشـكرا بكرێن، به‌ڵام ئه‌وه‌ی كه سه‌یر بووه ئه‌ندامانی ناو حكومه‌تی ئه‌مریكی خۆیان ئه‌م كارانه‌یان ئاشـكرا كردووه، وه وا پـێده‌چێت هانده‌ری سـیاسی له پـشـته‌وه بووبێت.
سه‌رۆكی كۆمیته‌ی چاودێری گۆڕانكاریـیه‌كانی ناو حكومه‌تی ئه‌مریكیش، هنری واكسمه‌ن كه خۆی دیموكراته گوتویه‌تی ئه‌و ده‌سـته‌یه هه‌وڵ ده‌دات بزانن كه كۆشـكی سـپـی به چ شـێوه‌یه‌ك مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ زانیاری نهێنیدا ده‌كات و تا چ ڕاده‌یه‌ك ئاسایشی نیشـتیمانی ده‌پارێزن.