كورده‌كان له هه‌رێمی كوردستان یادی نۆزده‌هه‌مین سـاڵڕۆژی هێرشه كیمیاویـیه‌كه‌ی
ڕژێمی سه‌دام حسێن بۆ سه‌ر شـاری هه‌ڵه‌بجه ده‌كه‌نه‌وه، كه تیایدا زیاتر له 5 هه‌زار كه‌س كوژران.
ڕۆژی هه‌ینی خه‌ڵـكی كوردسـتان بۆ یادكردنه‌وه‌ی ئه‌م هێرشه بۆ ماوه‌ی 5 خوله‌ك به‌بێ ده‌نگی ڕاوه‌سـتان. بۆ یه‌كه‌م جاریش حكومه‌تی ناوه‌ندی عێراق ڕایگه‌یاند كه‌وا بۆ یه‌ك خوله‌ك به‌بێ ده‌نگی ڕاده‌وه‌ستن تاوه‌كو یادی كیمیابارانه‌كه‌ی هه‌ڵه‌بجه بكه‌نه‌وه.
شـایانی ئاماژه پـێـكردنه له سـاڵی 1988 دا و له مانگه‌كانی كۆتایی شه‌ڕی نێوان عێراق و ئێران‌دا هێزه‌كانی له‌شـكری عێراقی بۆمبابارانی شـاری هه‌ڵه‌بجه‌یان كرد و چه‌كی كیمیاویـیان له دژی ئه‌م شـاره كوردیـیه به‌كارهێنا. ئه‌و هێرشه به‌شـێـك بوو له پلانێـكی زۆر گه‌وره‌تر، كه به شـاڵاوی ئه‌نفال ناوده‌برا و له دژی ناوچه كوردیـیه‌كان ئه‌نجامدرا كه بۆ ماوه‌یه‌كی درێژبوو به‌رهه‌ڵـسـتی حكومه‌تی ناوه‌ندیـیان ده‌كرد.
به هه‌زاره‌ها كه‌سی ناوچه‌كه‌ش تا ئێسـتا ده‌رئه‌نجامی خراپـی ته‌ندروستی تیایاندا ده‌ركه‌وتووه له‌و دیاردانه‌ی كه به‌دی ده‌كرێن، منداڵی ساوا به ناته‌واوی و یاخود به كه‌م ئه‌ندامی له دایك ده‌بن، وه ڕێژه‌ی منداڵ له‌بارچوونیش زیادیان كردووه.
زۆربه‌ی دانیشـتوانی شـاری هه‌ڵه‌بجه‌ش سـكاڵا ده‌كه‌ن و ده‌ڵێن حكومه‌تی هه‌رێم كاری پـێویسـتی بۆ یارمه‌تیدانیان نه‌كردووه.