وه‌زاره‌تی به‌رگری وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا ده‌قی نووسـراوێـكی فه‌رمی بڵاو
كردۆته‌وه و تیایدا هاتووه نه‌خشه دانه‌ری هێرشه‌كانی 11 ی سـێپـته‌مبه‌ر بۆ سه‌ر وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا دانی به پلانی هێرشه تێرۆركاریـیه‌كان ناوه.
له میانه‌ی پـرۆسه‌ی گوێـگـرتنی له‌شـكری له به‌ندیخانه‌ی گوانتانامۆ به‌ی له 10 ی ئه‌م مانگه‌دا خالید شـێخ محه‌مه‌د پـێی گوتن ئه‌و به‌رپـرسـیاربووه له هه‌موو ورده‌كاریـیه‌كانی هێرشه‌كانی سـاڵی 2001 .
وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریكا له دره‌نگانێـكی ڕۆژی چوارشه‌ممه‌دا ده‌قی نووسـراوه‌كه‌ی بڵاوكرده‌وه و هه‌ندێ بڕگه‌ی میانه‌ی گوێـگرتنه له‌شـكریـیه‌كه‌ی خالید شـێخ محه‌مه‌دی بڵاو نه‌كرده‌وه. هه‌روه‌ها ناوبراو به ڕه‌چه‌ڵه‌ك پاكسـتانیـیه و دانی به داڕشـتنی پلانی چه‌ندین هێرشی دیكه‌ی ناوه، له‌وانه هه‌ردوو هێرشی سـاڵی 1993 و 2001 بۆ سه‌ر سه‌نته‌ری بازرگانی جیهانی له نیویۆرك و هه‌روه‌ها هێرشی دورگه‌ی بالی له ئه‌نده‌نوسـیای سـاڵی 2002 كه تیایدا پـتر له 200 كه‌س كوژران.
له هه‌مان كاتدا دانیشی به تاوانی ئه‌نجامدانی سه‌ربڕینی دانیال پـێرڵی ڕۆژنامه‌نووسی ئه‌مریكایی ناوه ئه‌وه‌ی له سـاڵی 2002 دا له پاكسـتان ڕفێندرا و دواتر به سه‌ربڕاوی دۆزرایه‌وه.
ناوبراو به گشـتی به‌رپـرسـیارێتی ئه‌نجامدانی 31 هێرش و پـیلانی جودای خسته ئه‌سـتۆی خۆی.
شـایانی ئاماژه پـێـكردنه له ده‌قی نووسـراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریكادا هاتووه خالید شێخ محه‌مه‌د لـێـپـرسـراوێـكی پایه به‌رزی له‌شـكری تۆڕی ئه‌لقاعیده بووه.