سه‌رۆك جۆرج بوش له گوته‌یه‌كی ئه‌م دوایـیه‌یدا، ئه‌و گۆڕانكاریـیانه‌ی كه وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا له ڕێبازی خۆیدا له پـێناو هاوكاری حكومه‌تی عێراقی دیموكراتدا تا پلانی خۆی بۆ ڕاگرتنی ئاسایشی به‌غدای پایته‌خت و ڕاگرتنی كوشـتاركاری و كاری تێرۆریستی جێبه‌جێ بكات كردوویه‌تی، ڕوونی كرده‌وه:
" من فه‌رمانی ناردنی هێزی پـتر له بیست هه‌زار سه‌رباز و مارێنزی ئه‌مریكایـیم بۆ عێراق ده‌ركردووه. به‌شی زۆری ئه‌و هێزانه ڕه‌وانه‌ی به‌غدای پایته‌خت ده‌كرێن، له‌و شـاره‌ی كه هێزه‌كانمان بۆ پاكـكردنه‌وه‌ی له تێرۆریسـتان و دابینكردنی ئاسایش له گه‌ڕه‌كه‌كاندا هاوكاری هێزه‌كانی عێراقی ده‌كه‌ن، وه هێزه‌كانی عێراقی ڕابه‌رایه‌تی ئه‌ركه له‌شـكریـیه‌كان ده‌كه‌ن و له‌شـكری ئه‌مریكایـیش به‌شـداری له ڕاگرتنی ئاسایش‌دا ده‌كه‌ن. ئه‌وه‌ش له ڕێـگه‌ی ڕاوه‌دوونانی تێرۆریسـتان و یاخیبووان و پـیاو كوژان و هه‌روه‌ها ده‌سته گه‌ڕۆكه‌كانی كوشتن."
سه‌رۆك بوش گوتی له ڕابردوودا له‌شـكری ئه‌مریكایی هاوكاری هێزه‌كانی عێراقی بۆ پاكـكردنه‌وه‌ی ناوچه‌كان ده‌كرد و پاشـان هێزه‌كانی ئه‌مریكایی ئه‌و ناوچانه‌یان به‌جێ ده‌هێشت. ئه‌مه‌ش وای ده‌كرد كه زۆر جار یاخیبووان دوای به‌جێهێشـتنی هێزه‌كانی ئه‌مریكایی له‌و ناوچانه‌دا سه‌رله‌نوێ بگه‌ڕێنه‌وه ناوی. سه‌رۆك بوش ده‌ڵێت به‌ڵام ئێسـتا هێزه‌كانی ئه‌مریكایی و عێراقی له‌و ناوچه پاكـكراوانه‌دا ده‌مێنـنه‌وه و پـتر له سی بنكه‌ی هاوبه‌شی ئاسایشیـیان له سه‌رانسه‌ری به‌غدادا دامه‌زراندووه:
" ئه‌مانه ده‌بنه بنكه‌ی ئاسایشی له گه‌ڕه‌كه‌كاندا كه تیایاندا هێزه‌كانی عێراقی به هاوكاری له‌شـكری ئه‌مریكایی له پـێناو دابینكردنی ئاسایش بۆ هاوڵاتیان، به درێژایی شه‌و و ڕۆژ له‌و گه‌ڕه‌كانه‌دا بڵاو ده‌بنه‌وه و هاوكاری ته‌نگه‌تاوی هاوڵاتیان ده‌كه‌ن و هه‌روه‌ها بۆ ڕیشه‌كێشـكردنی تۆڕه‌كانی تێرۆریستان له سه‌رانسه‌ری به‌غدای پایته‌ختدا زانیاری له باره‌یانه‌وه كۆده‌كه‌نه‌وه. له هه‌مان كاتیشـدا هێزه‌كانمان له مه‌شق و ڕاهێنانـپـێـكردنی سوپای عێراقی و ئه‌ندامانی پـۆلیس به‌رده‌وام ده‌بن، بۆ ئه‌وه‌ی دڵنیابین له‌وه‌ی ئه‌و هێزه عێراقیـیانه‌ی له گه‌ڕه‌كه‌كاندا داده‌نرێن توانای دابینكردنی ئاسایشی پـێویسـتیان بۆ به‌غدا هه‌یه."
سه‌رۆك بوش گوتی ئه‌م ڕێـبازه نوێـیه ئه‌نجامه‌كانی وا ده‌سـتی به ده‌ركه‌وتن كردووه:
" تا ئێسـتا نزیكه‌ی نیوه‌ی ئه‌و بنكه هاوبه‌شـانه‌ی ئاسایش له سه‌رانسه‌ری گه‌ڕه‌كه‌كانی به‌غدای پایته‌خدا دامه‌زرێنراون. هێزه هاوبه‌شـه‌كانی عێراقی و ئه‌مریكایی پـتر له حه‌وت سه‌د كه‌سی سه‌ر به توندڕه‌وانی شیعه ئاینزایان ده‌ستـگیركردووه. هه‌روه‌ها بـڕێـكی زۆریان له چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی شاردراوه‌یان دۆزیوه‌ته‌وه، له‌وانه تۆپـی خومپاره و ئاڕپـیجی و هه‌روه‌ها هێزه‌كانی عێراقی و ئه‌مریكایی چه‌ندین كرده‌ی له‌شـكری سه‌ركه‌وتوویان له دژی توندڕه‌وانی عه‌ره‌بی سوننه ئه‌نجام داوه."
سه‌رۆك بوش ده‌ڵێت هێزه‌كانی عێراقی و ئه‌مریكایی ڕۆژانه پـێشـڕه‌وی گرنگی هێدی هێدی ده‌كه‌ن و ده‌مێنـنه‌وه تا ئه‌و كاته‌ی ئامانجه‌كانیان به‌جێ ده‌گه‌یه‌نن.