ڕۆژی چوارشه‌ممه سه‌رۆك بوش كۆتایی به گه‌شـته‌كه‌ی بۆ ئه‌مریكای باشور هێنا.
سه‌رۆك بوش له میانه‌ی سه‌ردانه دوو ڕۆژیـیه‌كه‌یدا بۆ مه‌كسیك وتووێژی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی مه‌كسیكی فلیپ كاڵدرن سه‌باره‌ت به كێشه‌كانی كۆچبه‌ری و بازرگانی و ئاسایشی سه‌ر سنووری نێوان هه‌ردوو وڵاتیان كرد.
هه‌ردوو سه‌رۆكیش به‌ڵێنیان دا كه چاره‌سه‌ری دوو لایه‌نانه بۆ كێشه‌ی كۆچبه‌ری نایاسایی بدۆزنه‌وه.
هه‌روه‌ها سه‌رۆك بوش جه‌ختی خسته‌وه سه‌ر ئه‌وه‌ی كه هه‌موو توانایه‌كی خۆی ده‌خاته گه‌ڕ بۆ ئه‌وه‌ی كۆنگرێس یاسای نوێی كۆچـبه‌ری په‌سه‌ند بكات.
شـایانی ئاماژه پـێـكردنه په‌یوه‌ندیـیه‌كانی نێوان ئه‌مریكا و مه‌كسیك گرژی تێـكه‌وتووه له‌وه‌تای سه‌رۆك بوش یاسایه‌كی مۆر كرد كه تیایدا بڕیاری دامه‌زراندنی ته‌لبه‌نێـكی 1100 كیلۆمه‌تری به درێژایی سنووری نێوانیان دابوو.
سه‌رۆكی مه‌كسیكیش گوتی كێشه‌ی كۆچكردن به ته‌لبه‌نێـك ڕاناگیرێت. به‌ڵام له هه‌مان كاتدا پـشـتیوانی خۆی بۆ هه‌وڵه‌كانی سه‌رۆك بوش بۆ چاكسـازی له یاساكانی كۆچبه‌ری ده‌ربڕی.