ڕۆژی سـێشه‌ممه سه‌رۆك وه‌زیری عێراق نوری ئه‌لمالكی سه‌ردانێـكی چاوه‌ڕوان نه‌كراوی
بۆ شـاری ڕومادی كرد كه به جه‌رگه‌ی یاخیبوونی سوننی له پارێزگای ئه‌نبار داده‌نرێت.
به‌ڕێز ئه‌لمالكی له‌وێ له‌گه‌ڵ سه‌رۆك هۆزه‌كان و كاربه‌ده‌سـتانی حكومی ناوچه‌كه و فه‌رمانده‌ی هێزه ئاسایشیـیه‌كانی ئه‌مریكی و عێراقی كۆبوه‌وه. له میانه‌ی تێبینیـیه‌كانیدا گوتی حكومه‌تی عێراقی كار بۆ چاره‌سه‌ركردنی چه‌ندین كێشه ده‌كات له ناو پارێزگاكه‌دا.
شـایانی ئاماژه پـێـكردنه ئه‌مه یه‌كه‌م سه‌ردانی به‌ڕێز ئه‌لمالكیـیه بۆ ڕومادی له‌وه‌تای پـۆستی سه‌رۆك وه‌زیری وه‌رگرتووه.
له لایه‌كی دیكه‌وه له‌شـكری ئه‌مریكی ده‌ڵێت ڕۆژی سـێشه‌ممه 2 سه‌ربازی ئه‌مریكی به‌هۆی دوو بۆمبی لاڕێی جیا له به‌غدا كوژران.
هه‌ر ڕۆژی سـێشه‌ممه‌ش زیاتر له 700 سه‌ربازی ئه‌مریكی ڕه‌وانه‌ی شوێنێـكی نزیك به پارێزگای دیاله كران تاوه‌كو ڕێ‌وشـوێنی توندتر له‌دژی شه‌ڕی تایفی بگرن.