Accessibility links

سه‌رۆك بوش پـشـتگیری له‌ بازرگانی ئازاد و نه‌هێشـتنی هه‌ژاری له‌ گواتیمالا ده‌كات



سه‌رۆك بوش له‌ وڵاتی گواتیمالایه‌ به‌ مه‌به‌ستی وتووێـژكردن له‌گه‌ڵ هاوتا گواتیمالایـیه‌كه‌ی ئۆسكار بێرگه‌ر ده‌رباره‌ی مه‌سه‌له‌كانی كۆچ و بازرگانی.

هه‌ردوو سه‌رۆك له‌ میانه‌ی وتووێـژه‌كانیاندا باسـیان له‌ ئاینده‌ی ئه‌و هه‌زاران هاوڵاتی گواتیمالیـیه‌ كرد كه‌ به‌ شـێوه‌یه‌كی نایاسایی له‌ وڵاته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا ده‌ژین و كار ده‌كه‌ن. گوته‌بێژێـكی كۆشـكی سـپـی ڕایگه‌یاند كه‌وا یه‌ك له‌سه‌ر ده‌ی دانیشـتوانی گواتیمالا بۆ ئه‌مریكا كۆچیان كردووه‌.



شـایانی ئاماژه‌ پـێـكردنه‌ سه‌رۆك بوش فشـاری زۆر ده‌خاته‌ سه‌ر كۆنگرێسی ئه‌مریكی تاوه‌كو چاكسـازی له‌ یاساكانی كۆچبه‌ریدا بكه‌ن، وه‌ پـێشـنیاریشی كردووه‌ یاسای كرێـكاری میوان دابنێن بۆ ئه‌و كۆچبه‌ره‌ نایاسایـیانه‌.

ویسـتگه‌ی یه‌كه‌می سه‌رۆك بوش له‌ گواتیمالا شـارۆچكه‌ی سانتا كروز بالانیا بوو، كه‌ له‌وێ دكتۆر و كارمه‌ندانی ته‌ندروستی پـزیشـكی له‌شـكری ئه‌مریكی و گواتیمالی یارمه‌تی پـێـشـكه‌ش به‌ ناوچه‌یه‌كی گوندنشین ده‌كه‌ن.

XS
SM
MD
LG