تیمێـكی مافه‌كانی مرۆڤی سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان حكومه‌تی سودانی به ڕاسـته‌وخۆ به‌شـداربوونی له تاوانه‌كانی جه‌نگی هه‌رێمی دارفوری تاوانبار كردووه.
ئه‌و تیمه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ڕۆژی دووشه‌ممه ڕاپـۆرتێـكی بڵاوكردۆته‌وه و تیایدا ده‌ڵێت له هه‌رێمی دارفور له سودان كوشـتنی خه‌ڵـكی سـڤیل و ده‌ست درێژیكردن بۆ سه‌ر ژنان و توندوتیژی سـێـكسی به شـێوه‌یه‌كی به‌ربڵاو ئه‌نجام ده‌درێت. ڕاپـۆرته‌كه ده‌شـڵێت حكومه‌تی سودانی خۆی بۆ خۆی پلانی بۆ ئه‌و تاوانانه كێشـاوه و به‌شـداریشی تیادا كردووه.
ڕاپـۆرته‌كه ده‌شڵێت حكومه‌تی سودان له‌گه‌ڵ ئه‌و میلیشـیایانه‌ی كه به جه‌نجه‌وید ناسراون هێرشـێـكی توند ده‌كه‌نه سه‌ر سه‌رهه‌ڵـداوانی دارفور، وه به زۆریش خه‌ڵكی سـڤیل ده‌كه‌نه ئامانج.
ڕاپـۆرته‌كه پاش چه‌ند ڕۆژێـك له ڕه‌تكردنه‌وه‌ی سه‌رۆكی سودانی عومه‌ر حه‌سه‌ن ئه‌لبه‌شیر بۆ پلانێـكی كاتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان دێت كه تیایدا پـێشـنیار كرابوو هێزێـكی یه‌كێتی ئه‌فریقا ڕه‌وانه‌ی دارفور بكرێت.
شـایانی ئاماژه پـێـكردنه ئه‌و تیمه‌ی ڕاپـۆرته‌كه‌ی ئاماده كردووه له لایه‌ن جودی و‌لیامز سه‌رۆكایه‌تی كراوه كه براوه‌ی خه‌ڵاتی نو‌بڵ بۆ ئاشتی سـاڵی 1997 بووه، وه له لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی مافه‌كانی مرۆڤی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ڕه‌وانه‌ی سودان كرابوو تاوه‌كو لێـكۆڵینه‌وه له‌سه‌ر ئه‌و پـێشـێـلكاریـیانه بكات كه به‌رامبه‌ر به مافه‌كانی مرۆڤ له دارفور ده‌كرێت.
سه‌رهه‌ڵـداوه‌كانی دارفور له سـه‌ره‌تای سـاڵی 2003 وه دژ به حكومه‌ت هه‌سـتاون، وه هه‌ر له‌و كاته‌وه 200 هه‌زار كه‌س كوژراون و زیاتر له 2 ملیۆن كه‌سی تریش ئاواره بوون.