كۆمپانیایه‌كی حكومی رووسی كه بنكه‌یه‌كی ووزه‌ی ناوه‌كی ئێرانی دامه‌زراندووه ده‌ڵێت ڕۆژی وه‌گه‌ڕخستنی ئه‌و ده‌زگایه دواخراوه به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئێران له پاره‌داندا دواكه‌وتووه.
كاربه‌ده‌ستانی كۆمپانیای ئاتۆمسترۆییه‌كسپۆرت ده‌ڵێن وه‌گه‌ڕخستنی ئه‌و ریاكتۆره تاوه‌كو مانگی نۆ مه‌حاڵه. هه‌روه‌ها گوتویانه سووته‌مه‌نی ناوه‌كی له ماوه‌ی ئه‌م مانگه‌دا به‌رهه‌م ناهێنرێت هه‌روه‌ك پێشتر له‌سه‌ری ڕێكه‌وتوون.
رووسیا ئێران تاوانبار ده‌كات به‌وه‌ی ئه‌و پارانه‌ی نه‌داوه كه له دامه‌زراندنی ده‌زگا ناوه‌كی‌یه‌كانیدا خه‌رج كراوه. به‌ڵام ئێران ئه‌و تاوانانه‌ی ڕه‌تكردۆته‌وه.
كاربه‌ده‌ستانی ئێرانی و ڕووسی هه‌فته‌ی ڕابردوو له مۆسكۆ كۆبونه‌وه، به‌ڵام له‌سه‌ر چاره‌سه‌ركردنی كێشه داراییه‌كانیان شكستیان هێنا.
ئاژانسی ڕاگه‌یاندنی ڕووسیش له‌سه‌ر زاری ووته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ڕووسیا ئاندری كریڤتسۆڤ بڵاوی كردۆته‌وه كه‌وا مۆسكۆ هیواداره هه‌ردوو ووڵات چاره‌سه‌رێك بۆ ئه‌و كێشه‌یه بدۆزنه‌وه.