سه‌رۆك بوش داوای له ئێران و سوریا كرد كه به‌پـێی لێدوانه‌كانیان كار بكه‌ن، كه وه‌ك
خۆیان ده‌ڵێن ده‌یانه‌وێت یارمه‌تی له سه‌قامگیركردنی عێراق بده‌ن.
ڕۆژی یه‌كشه‌ممه سه‌رۆك بوش له كۆلۆمبیا به په‌یامنێرانی ڕاگه‌یاند كه‌وا ئێران و سوریا ده‌توانن یارمه‌تی له ئارامكردنی عێراقدا بده‌ن له ڕێـگه‌ی نه‌هێشـتنی ڕه‌وانه‌كردنی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی و كه‌سانی خۆكوژ له ڕێگه‌ی وڵاته‌كانیانه‌وه بۆ ناو عێراق.
سه‌رۆك بوش گوتیشی وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا پـێشـوازی له لێدوانه‌كانیان ده‌كات به‌ڵام ئیتر ده‌بێت به‌پـێی ئه‌وه كار بكه‌ن.
شـایانی ئاماژه پـێـكردنه سه‌رۆكی شاندی ئێرانی عه‌باس ئاراقچی له گوتاره‌كه‌یدا له كۆنفرانسی به‌غدا گوتبووی ئاسایشی عێراق بۆ سه‌قامگیری ناوچه‌كه گرنگه.