Accessibility links

ڕوسـیا و چین سه‌پاندنی سزای توندتر له‌ دژی ئێران ڕه‌تده‌كه‌نه‌وه‌


ڕوسـیا و چین نیگه‌رانیـیه‌كی قوڵیان ده‌ربڕیوه‌ له‌سه‌ر پـێشـنیاره‌كانی ڕۆژئاوا بۆ سه‌پاندنی سـزای ئابوری دژ به‌ ئێران بۆ به‌رنامه‌ ناوه‌كیـیه‌كه‌ی.

باڵیۆزی چین له‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان ده‌ڵێت گه‌وره‌ترین نیگه‌رانی چین ئه‌وه‌یه‌ كه‌ سـزاكانی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان زیان به‌ گه‌لی ئێران بگه‌یه‌نێت.

باڵیۆزانی پـێنج ئه‌ندامه‌ هه‌میشه‌یـیه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان و ئه‌ڵمانیاش له‌ ڕۆژی هه‌ینی بۆ چوارهه‌م جار له‌م هه‌فته‌یه‌ كۆبوونه‌وه‌ به‌ مه‌به‌سـتی دۆزینه‌وه‌ی ڕێـگا چاره‌یه‌ك بۆ سه‌پاندنی سـزای ئابوری پـێشـنیاركراوی

دیبلۆماته‌ باڵاكانی ئه‌و وڵاتانه‌ش چه‌ندین جار له‌م هه‌فته‌یه‌دا قسه‌یان سه‌باره‌ت به‌و هه‌وڵی چاره‌سه‌ركردنه‌ كردووه‌.

ڕوسـیا زۆرتر نیگه‌رانی ئه‌وه‌یه‌ ئه‌و پـێشـنیاری سـزایه‌ ئامانجێـك بێت بۆ سه‌ر سـوپای پاسـدارانی شۆڕشی ئیسلامی ئێران و ڕوسـیا بڕوا ده‌كات ئه‌وه‌ كارێـكی باش نیـیه‌ سـزا بنرێت به‌سه‌ر ده‌زگایه‌كدا.

ئه‌و پـێشـنیاره‌ بریتیـیه‌ له‌ قه‌ده‌غه‌كردنی هاتووچۆی هه‌ندێ له‌ كاربه‌ده‌سـتانی ئێران و سـنورداركردنی بازرگانی و قه‌ده‌غه‌كردنی ناردنه‌ ده‌ره‌وه‌ی چه‌كی ئێران.

XS
SM
MD
LG