له دووهه‌م ویسـتگه‌ی گه‌شـته پـێنج ڕۆژیـیه‌كه‌یدا بۆ ئه‌مریكای باشور سه‌رۆك بوش گه‌یشـته وڵاتی ئوروگوای، له كاتێـكدا به هه‌زاران له خه‌ڵـكی ئه‌و وڵاته كۆبوونه‌وه بۆ
ناڕه‌زایی ده‌ربڕین به‌رامبه‌ر به سه‌ردانه‌كه‌ی.
ڕۆژی شه‌ممه سه‌رۆك بوش و سه‌رۆكی ئوروگوای تابارێ ڤازكه‌ز له شـارۆچكه‌ی كۆلۆنیا كۆبوونه‌وه به مه‌به‌ستی وتووێـژكردن ده‌رباره‌ی په‌یوه‌ندیـیه بازرگانیـیه‌كانی هه‌ردوو وڵات و هه‌روه‌ها مه‌سه‌له‌ی هه‌زاران كۆچبه‌ری ئوروگوایی كه له وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا ده‌ژین.
سه‌رۆكی ئوروگوای هیواداره په‌یوه‌ندیـیه ئابوریـیه‌كانی وڵاته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا به‌هێزتر بكات به مه‌به‌ستی فرۆشـتنی كه‌لوپه‌ل و به‌روبومی وڵاته‌كه‌ی له بازاڕه‌كانی ئه‌مریكادا.
هاوكات خۆپـیشـانده‌رانی ئوروگوایی ڕژانه سه‌ر شـه‌قامه‌كانی مۆنتیڤیدیۆی پایته‌خت و به دروشـمی دژ به ئه‌مریكا و سوتاندنی بوكی شـێوازی سه‌رۆك بوش ناڕه‌زایی خۆیان به‌رامبه‌ر سه‌ردانه‌كه‌ی سه‌رۆك بوش ده‌ره‌ده‌بڕی.
بڕیاره پاش ئوروگوای سه‌رۆك بوش سه‌ردانی كۆلۆمبیا و گواتیمالا و مه‌كسـیك بكات كه هه‌ر هه‌موویان په‌یوه‌ندی دۆسـتانه‌یان له‌گه‌ڵ وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكادا هه‌یه.