وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا و به‌ڕازیل ڕێـكـكه‌وتنێـكیان مۆر كردووه بۆ په‌ره‌دان به به‌رهه‌مهێنانی سوته‌مه‌نی ئه‌ثنۆڵ له ئه‌مریكای ناوه‌ڕاست و هه‌رێمی كاریبیه‌ن.
ڕێـكـكه‌وتنه‌كه له به‌ڕازیل مۆركرا له لایه‌ن وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا و هاوتای به‌ڕازیلی له ده‌مێـك سه‌رۆك بوش سه‌ردانی سـاوپاوڵۆ ده‌كات بۆ وتووێـژه‌كانی سوته‌مه‌نی له‌گه‌ڵ سه‌رۆك لویز ئیناسیۆ لولا ده سـێـلڤا.
ڕۆژی هه‌ینی هه‌ردوو سه‌رۆك گوتیان ڕێـكـكه‌وتنه‌كه ده‌بێته مایه‌ی خولقاندنی ئیش و كاری زیاتر و ژینگه‌یه‌كی پاك و خاوێنتر و له‌گه‌ڵ سه‌ربه‌خۆیی پـتر له بازاڕی نه‌وتدا. به‌ڕێز بوش گوتیشی وڵاتان ده‌بێت پارێزگاری چاك له ژینگه بكه‌ن.
ئه‌مریكا و به‌ڕازیل 75 له سه‌دی سوته‌مه‌نی ئه‌ثنۆڵ به‌رهه‌م ده‌هێنن و به‌ڕازیل گه‌وره‌ترین فرۆشـیاری ئه‌و سوته‌مه‌نیـیه‌یه له جیهاندا.
پـێشـتر ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه زیاتر له 6 هه‌زار كه‌سیش خۆپـیشـاندانیان كرد به نیشـانی ڕه‌خنه‌گرتن له سه‌ردانی سه‌رۆك بوش. به‌شـێـك له خۆپـیشـاندانه‌كان توندوتیژیـیان لێـكه‌وته‌وه، كاتێـك خۆپـیشـانده‌ران ده‌سـتیان به هاوشتنی به‌رد كرد. پـۆلیس له وه‌ڵامدا گازی فرمێسك ڕێژی به‌كارهێنا و به قوڵه دار له هه‌ندێ له خۆپـیشـانده‌رانی دا.
هه‌ر ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه‌ش خۆپـیشـاندان له كۆلۆمبیاش به‌ڕێوه چوو به‌ر له سه‌ردانی یه‌كشه‌ممه‌ی به‌ڕێز بوش بۆ ئه‌وێ.
كۆشـكی سـپـی ده‌ڵێت مه‌به‌ستی به‌ڕێز بوش له‌م سه‌ردانه شه‌ش ڕۆژیـ‌یه‌ی بۆ ئه‌مریكای لاتین نیاز باشـیـیه. به‌ڵام ڕه‌خنه‌گران ده‌ڵێن مه‌به‌ستی سه‌رۆك بوش به‌رهه‌ڵـسـتیكردنی ڕۆڵی سه‌رۆكی فێنزوێلای هیگۆ چاڤێزه له ناوچه‌كه‌دا، كه ڕه‌خنه‌گرێـكی توندی سه‌رۆك بوشه.