ڕێبه‌رانی پارتی دیموكراتی نێو خانه‌ی نوێنه‌رانی وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا گه‌ڵاڵه نامه‌یه‌كیان پـێشـكه‌ش كردووه، كه تیایدا داوای كشـانه‌وه‌ی هێزه له‌شـكریـیه‌كانی
ئه‌مریكا له عێراق هه‌تا كۆتایی سـاڵی 2008 ده‌كه‌ن.
له‌و باره‌یه‌وه خانم نانسی پـڵوسی دیموكرات گوتی به‌گوێره‌ی پـێشـنیازه‌كه‌ی دیموكراته‌كان هێزه شه‌ڕكه‌ره‌كانی ئه‌مریكا ڕه‌نگه به‌ر له دوا مۆڵه‌تی سـاڵی 2008 له عێراق بـكشـێنه‌وه ئه‌گه‌ر هاتوو حكومه‌تی عێراقی به‌ڵێنه سـیاسیـیه‌كان و ئاسایشیـیه‌كانی سه‌رشـانی خۆی به ئه‌نجام نه‌گه‌یاند، ئه‌و داوایانه‌ی له لایه‌ن سه‌رۆك بوشه‌وه به ڕێبه‌رانی عێراقی گوتراوه.
ڕێبه‌رانی دیموكرات هیوادارن ئه‌م گه‌ڵاڵه نامه‌یه له‌گه‌ڵ داواكاری بوجه‌دا پـێـكه‌وه گرێ بده‌ن، كه دووهه‌میان داوای دابینكردنی نزیكه‌ی 100 ملیار دۆلار بۆ خه‌رجی كرده له‌شـكریـیه‌كان له عێراق و ئه‌فغانسـتان ده‌كات.
شـایانی ئاماژه پـێـكردنه پـێشـنیازه‌كه‌ی ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه‌ی دیموكراته‌كان ده‌بێت مشـومڕی له باره‌وه بكرێت و دواتر ده‌نگی له لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران و سـێناتۆرانه‌وه له‌سه‌ر بدرێت.