Accessibility links

هه‌شـتی مانگی ئادار ڕۆژی نه‌ته‌وه‌یی ژنانه‌ -- ڕۆژێـكه‌ بۆ ڕێزلێنان له‌ به‌شـداربوونی ژنان بۆ پـێشـخسـتنی هۆیه‌كانی ئازادی و ڕه‌وایی و یه‌كسـانیدا. ده‌ ژن له‌ سه‌رانسه‌ری جیهاندا له‌ لایه‌ن وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكاوه‌ ده‌سـتنیشـان كراون بۆ وه‌رگرتنی خه‌ڵاتی ژنانی ئازا. ئه‌و ژنانه‌ كۆمه‌ڵـگاكانی خۆیانیان گۆڕیوه‌ وه‌ك هانده‌رێـك بۆ كۆمه‌ڵـگای نێونه‌ته‌وه‌یـیش خزمه‌تیان كردۆته‌وه‌.

جێنیڤه‌ر ولیه‌مز یه‌كێـكه‌ له‌و ژنانه‌ی خه‌ڵاته‌كه‌یان پـێشـكه‌ش ده‌كرێت كه‌ دامه‌زرێنه‌ری ڕێـكخراوی وه‌زایه‌ (WOZA) واته‌ بزوتنه‌وه‌ی ژنانی زیمبابۆی دوو كه‌ڕه‌ت ڕێـپـێـوانی سـاڵانه‌ی وه‌زا، ژنانی له‌ هه‌موو ڕه‌گه‌زێـك و چینێـكی ئابوریـیه‌وه‌ ڕێـكخست له‌ پـێناوی ئاشـتی و گه‌شه‌كردندا و هه‌روه‌ها بۆ به‌ده‌ستهێنانی پایه‌یه‌ك له‌ كۆمه‌ڵـگای مه‌ده‌نیدا. هه‌رچه‌ندێـكه‌ ئه‌و ڕێـپـێوانانه‌ ڕه‌شـبگیری له‌ لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانه‌وه‌ لێـكه‌وته‌وه‌ به‌ڵام ژنه‌كان كۆڵـنه‌ده‌ر بوون.

دكتۆره‌ سیتی مۆزدا مولیا پله‌ی دكتۆرای له‌ ئیسلام له‌ زانكۆی ئیسلامی له‌ ئه‌نده‌نوسـیاوه‌ به‌ده‌ستهێناوه‌. خانمێـكی موسـڵمانی ناودار كه‌ زانیاری خۆی له‌ قورئان به‌كارهێناوه‌ بۆ پـێشـنیاری قه‌ده‌غه‌كردنی به‌ شوودانی منداڵان و هه‌روه‌ها ڕێـگه‌دان به‌ پـێـكهێنانی ژیانی هاوسه‌ری له‌ نێو ئاینه‌ جیاوازه‌كاندا.

ڕۆژنامه‌وانی لاتیڤیا ئلزی جونلكسنی ڕێزی لێده‌نرێت به‌هۆی ڕاپـۆرته‌ ئازاكانیـیه‌وه‌ كه‌ شه‌رمه‌زاری كڕینی ده‌نگی ئاشـكرا كرد و بووه‌ هۆی تاوانباركردنی ژماره‌یه‌ك له‌ كه‌سـایه‌تیـیه‌ سـیاسیـیه‌ به‌هێزه‌كان. له‌ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی هه‌راسان كردنه‌كه‌شـیدا حكومه‌تی بۆ دادگا ڕاپـێچ كرد و سووی كردن به‌ ناو زڕاندنی، وه‌ بردیـیه‌وه‌، وه‌ به‌ یه‌كه‌مین كێشه‌ی له‌و جۆره‌ داده‌نرێت له‌ لاتیڤیا.

دكتۆره‌ سه‌میعه‌ ئه‌لعامودی پـزیشـكی پـسـپۆر له‌ بواری منداڵ بوون له‌ شـانشینی عه‌ره‌بـسـتانی سعودیـیه‌، سـاڵی ڕابردوو نه‌خۆشـی شێرپه‌نجه‌ی سـنگی خۆی ده‌سـتنیشـان كرد و به‌ ئازایانه‌ وه‌سـتایه‌وه‌ بۆ زیادكردنی هوشـیار بوونه‌وه‌ی خه‌ڵكی سه‌باره‌ت به‌ پـێداویسـتی بۆ ئه‌وه‌ی ژنه‌ سـعودیـیه‌كان خزمه‌ت و چاره‌سه‌ركردنی نه‌خۆشـیـیه‌ گرنگه‌كانیان بۆ دابین بكرێت.

خانمه‌كانی تری خه‌ڵاته‌كانیان پـێده‌درێت بریتین له‌ ماریا ئه‌حمه‌د دیدی، یه‌كێـك له‌ دوو ژن كه‌ بۆ په‌رله‌مانی مالدیڤیز هه‌ڵـبژێردراون، هه‌روه‌ها سوزانا تریماركۆ دی ڤه‌رۆن له‌ ئه‌رجه‌نتینه‌وه‌ كه‌ دژایه‌تی قاچاخچێـتی به‌ مرۆڤی كردووه‌ و ماری ئه‌كرامی و عه‌زیزه‌ سدیقی له‌ ئه‌فغانسـتانه‌وه‌ و هه‌روه‌ها دوو ژنیش له‌ عێراقه‌وه‌ خه‌ڵاته‌كه‌ وه‌رده‌گرن.

كۆنده‌لیزا ڕایسی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا ده‌ڵێت " ژنانی خاوه‌ن ئازایه‌تی داكۆكی له‌ ئازادی و سه‌روه‌ری مرۆیی ده‌كه‌ن، وڵاته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكاش پـشـتیوانیـیان لێده‌كات. پـێویسـته‌ له‌ بیری نه‌كه‌ین كه‌ پـێشـكه‌وتنی مافه‌كانی ژنان و پـێشـكه‌وتنی ئازادی مرۆیی له‌ ده‌سـتێـكه‌وه‌ بۆ ده‌سـتێـكی تره‌وه‌ ڕاده‌سـتپـێردرێت."

XS
SM
MD
LG