Accessibility links

فه‌رمانده‌ی له‌شـكری ئه‌مریكا له‌ عێراق ده‌ڵێت چاره‌سه‌ری له‌شـكری له‌ عێراقدا نیـیه‌


فه‌رمانده‌ی نوێی له‌شـكری ئه‌مریكا له‌ عێراق، ژه‌نه‌ڕاڵ ده‌یڤد پـێـترا‌یه‌س ده‌ڵێت به‌كارهێنانی هێزی له‌شـكری به‌ ته‌نها ناتوانێت كۆتایی به‌ توندوتیژی له‌ عێراقدا بهێنێت.

ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه‌ و له‌ ناوچه‌ی سه‌وزی به‌غدا ژه‌نه‌ڕاڵ ده‌یڤد پـێـترا‌یه‌س یه‌كه‌م كۆنگره‌ی ڕۆژنامه‌وانی خۆی به‌ست له‌وه‌تای له‌ مانگی ڕابردووه‌وه‌ پـۆستی فه‌رمانده‌ی گشتی له‌شـكری ئه‌مریكای له‌ عێراق گرته‌ ده‌ست.

ژه‌نه‌ڕاڵ پـێـترا‌یه‌س گوتی كرداری له‌شـكری پـێویسـته‌ بۆ چاكردنی باری ئاسایشی عێراق، به‌ڵام به‌ته‌نهاش كۆتایی به‌و خوێن ڕشـتنه‌ ناهێنێت، وه‌ گوتی هه‌وڵی سـیاسی و دانوسـتاندن پـێویسته‌، وه‌ ئه‌و دانوسـتاندنانه‌ش له‌ كۆتایدا پـێویستی به‌وه‌یه‌ كه‌ هه‌ندێـك له‌و گروپـی میلیشـیایانه‌ تیایدا به‌شـداری بكه‌ن.

ژه‌نه‌ڕاڵ پـێـترا‌یه‌س یاخیبووانی به‌ سێ جۆر ناساند-- ئه‌لقاعیده‌ له‌ عێراق، میلیشـیای تایفی، تاوانكارانی خوێنڕێژ-- وه‌ گوتی هه‌ر هه‌موویان هه‌وڵ ده‌ده‌ن شـكست به‌ پلانی ئاسایشی به‌غدا بهێنن له‌ ڕێـگه‌ی هاندانی عه‌ره‌به‌ شیعه‌ و سوننه‌كان بۆ ئه‌نجامدانی توندوتیژی زیاتر.

هه‌روه‌ها بێزاری و دڵـته‌نگی خۆی ده‌ربڕی به‌رامبه‌ر به‌و هێرشـانه‌ی كه‌ كراونه‌ته‌ سه‌ر حاجیـیه‌ شیعه‌كان.

شـایانی ئاماژه‌ پـێـكردنه‌ هه‌ر له‌ ماوه‌ی سێ ڕۆژی ڕابردوودا زیاتر له‌ 150 كه‌س له‌و شیعانه‌ كوژراون كه‌ بۆ به‌شـداریكردن له‌ مه‌راسیمی ئاینی به‌ره‌و كه‌ربلا ده‌چوون.

XS
SM
MD
LG