Accessibility links

شـا عه‌بدوڵـڵا داوای دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تێـكی فه‌له‌سـتینی به‌هێز ده‌كات


شـا عه‌بدوڵـڵای ئوردن گوتارێـكی پـێشـكه‌ش به‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كی هاوبه‌شی كۆنگرێس كرد، تیایدا داوای له‌ وڵاته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا كرد كه‌ ڕۆڵێـكی سه‌ره‌كی له‌ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی نێوان ئیسرائیل و فه‌له‌سـتینیـیه‌كاندا بـبینێت.

ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ شـاعه‌بدوڵـڵا له‌ گوتاره‌كه‌یدا گوتی كێشه‌ی سه‌ره‌كی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و هه‌موو جیهانیش كێشه‌ی فه‌له‌سـتینیـیه‌كانه‌.

هه‌روه‌ها داوای له‌ وڵاته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا و سه‌رۆكانی جیهان كرد كه‌ ئه‌مسـاڵ كار بۆ پـێـكهێنانی وڵاتێـكی به‌هێزی فه‌له‌سـتین بكه‌ن به‌جۆرێـك ئیسرائیل و فه‌له‌سـتینـیه‌كان بتوانن شـان به‌ شـانی یه‌كتر له‌ ئاشـتیدا بژین.

شـای ئوردن گوتی نابێت ئه‌و كێشه‌یه‌ بدرێت به‌ نه‌وه‌كانی داهاتوو. هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌ دا كه‌ ترسـێـكی گشتی گه‌وره‌ له‌ ناو ئوردن و ئه‌مریكادا هه‌یه‌ سه‌باره‌ت به‌ ڕه‌وشی عێراق.

XS
SM
MD
LG