Accessibility links

موته‌كی ده‌ڵێت ئێران ئاماده‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی عێراق ده‌بێت


ئێران ده‌ڵێت به‌شـداری كۆنفرانسی نێوده‌وڵه‌تی تایبه‌ت به‌ عێراق ده‌كات، كه‌ بڕیاره‌ ڕۆژی شه‌ممه‌ی داهاتوو له‌ به‌غدا سـازبدرێت.

ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ له‌ تاران وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران مه‌نوچه‌هر موته‌كی له‌ كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند كه‌وا جێـگره‌كه‌ی بۆ كاروباری یاسایی و نێوده‌وڵه‌تی عه‌باس ئاراغچی سه‌رۆكایه‌تی شـاندی ئێران ده‌كات له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا.

پـێشـتر ئێران ئاماژه‌ی دابوو به‌وه‌ی به‌شـداری له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا ده‌كات به‌ڵام به‌هه‌ندێ مه‌رجه‌وه‌.

پـێشـبینی ده‌كرێت كۆنفرانسی به‌غدا سه‌نگی بخاته‌ سه‌ر دۆزینه‌وه‌ی ڕێـگه‌ چاره‌یه‌ك له‌ پـێناو سه‌قامگیركردنی عێراقدا. بڕیاریشه‌ كۆنفرانسه‌كه‌ به‌ به‌شـداری دراوسـێـكانی عێراق و پـێنج ئه‌ندامه‌ هه‌میشـه‌یـیه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان سـازبدرێت كه‌ بریتین له‌ وڵاته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا و به‌ریتانیا و فه‌ره‌نسا و چین و ڕوسـیا.

به‌ڵام هه‌تا ئێسـتا ڕوون نیـیه‌ ئایا ئه‌مریكا دانوسـتاندنی ڕاسـته‌وخۆ له‌گه‌ڵ ئێران و سوریادا له‌میانه‌ی كۆنفرانسه‌كه‌ ئه‌نجام ده‌دات یان نا. واشـنتۆن ئه‌و دوو وڵاته‌ به‌ ده‌ستـتێوه‌ردان له‌ كاروباری عێراق تاوانبار ده‌كات.

XS
SM
MD
LG