حكومه‌تی عێراق سـازدانی كۆنفرانسـێـكی هه‌رێمی ڕاده‌گه‌یه‌نێت به به‌شـداری هه‌ر پـێنج ئه‌ندامه هه‌میشـه‌یی‌یه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان.
گرنگی ئه‌م كۆنفرانسه له‌چیدایه؟ چی لێ ده‌سته‌به‌ر ده‌كرێت و به‌رئه‌نجامه‌كانی چۆن ده‌بن؟ به به‌راورد له‌گه‌ڵ ئه‌و كۆنفرانسـانه‌ی پـێشـووتر كه حكومه‌تی عێراقی له وڵاتانی دراوسێی عێراقدا كردوویه‌تی.
وڵاتانی دراوسێی عێراق ده‌توانن چی بۆ ئارامی و ئاسایشی ئه‌م وڵاته بكه‌ن كه به شه‌ڕ وێران بووه.
ئه‌دی لایه‌نه سـیاسـیـیه‌كانی عێراق بۆخۆیان ده‌توانن چۆن بڕیار له ئاینده‌ی سـیاسی وڵاته‌كه‌یان بده‌ن؟
ئه‌مانه هه‌مووی ته‌وه‌ری ئه‌و گفتوگۆیه‌یه كه هاوكارمان به‌ڵـێن سـاڵح له‌گه‌ڵ نووسه‌ر و لـێـكۆڵه‌ره‌وه پـێشـڕه‌و سـه‌ید ئیبراهیمدا كردوویه‌تی.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌كه‌ی 6 خوله‌كه.