كاربه‌ده‌ستانی ئاسایشی عێراقی ده‌ڵێن هێرشی یاخیبوان بۆ سه‌ر حاجی‌یه شیعه‌كان له ڕۆژی سێشه‌ممه‌دا بۆته هۆی كوشتنی به لایه‌نی كه‌مه‌وه 110 كه‌س و برینداربوونی ژماره‌یه‌كی دیكه.
پۆلیس ده‌ڵێت دوو هێرشبه‌ری خۆكوژ له شاری حیلله‌ی باشوری به‌غدا خۆیان ته‌قاندۆته‌وه و ئامانجیان حاجی‌یه شیعه‌كان بووه. له‌و ته‌قینه‌وه‌یه‌دا، نزیكه‌ی 90 كه‌س كوژراون و به لایه‌نی كه‌مه‌وه 100 كه‌سیش برینداربوون.
پێشتریش، هێرشبه‌ران ته‌قه‌یان به ئاسمان‌دا كردووه و بۆمبیان ته‌قاندۆته‌وه له كاتێكدا كه حاجی‌یه‌كان به‌ره‌و كه‌ربه‌لا له باشوری به‌غدا به‌ڕێكه‌وتوون له پێش ئه‌وه‌ی شیعه‌كان له كۆتایی ئه‌م هه‌فته‌یه‌دا، یادی چله‌ی ئیمامی حوسه‌ین بگێڕن. له ئه‌نجام هێرشه‌كه‌دا به لایه‌نی كه‌مه‌وه 28 كه‌س كوژراون.
له به‌غدا، بۆمبێك له نزیك خاڵێكی پشكنینی ئاسایشی ته‌قیوه‌ته‌وه و به لایه‌نی كه‌مه‌وه 4 سه‌ربازی عێراقی كوژراون.