دوو سه‌ربازی دێرینی ئه‌مریكی له‌گه‌ڵ ژنی سه‌ربازێـكی دێرینی تردا كه له شه‌ڕی عێراق به‌شـداریـیان كردبوو، به‌وردی گازنده‌یان له چاره‌سه‌ری پـزیشـكی خراپ و به‌دڕه‌فتاری كاربه‌ده‌سـتانی باڵای نه‌خۆشـخانه‌ی واڵته‌ر ڕید كرد كه ده‌كه‌وێته واشـنتۆنی پایته‌خت.
ئه‌ندامانی كۆنگرێسی ئه‌مریكی چه‌ند دانیشـتنێـكی لـێـكۆڵینهوهیان سـازداوه سه‌باره‌ت به تیماركردنی سه‌ربازه برینداره‌كانی شه‌ڕی عێراق و ئه‌فغانسـتان له‌و نهخۆشـخانهیهدا.
سه‌رۆكی ده‌سـته‌ی كۆمیته‌ی لـێـكۆڵینه‌وه سـێنات، جۆن تێرنی كه سه‌ر به پارتی دیموكراته گوتی سه‌ربازه ئه‌مریكیـیه‌كان به خراپـی مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵدا كراوه و ناوبراو داوای چاكسـازی ئه‌و ده‌زگا ته‌ندروسـتیـیه‌ی كرد.
شـایانی ئاماژه پـێـكردنه سه‌ربازی ئه‌مریكی جۆن شـانۆن كه له عێراقدا بریندار كرابوو و دووچاری نه‌شـته‌رگه‌ری مێشـك بووه‌وه و له ئاكامدا چاوی چه‌پـی له‌ده‌ستدابوو، وه به كۆمیته‌كه‌ی گوت كه سـیستمی ته‌ندروسـتی له‌شـكری ئه‌مریكی تێـكچووه و جیگای متمانه نیـیه.