Accessibility links

له‌هێرشێـكی ئاڵۆزدا بۆ سه‌ر كاروانێـكی ئه‌مریكی له‌ ئه‌فغانسـتان 16 سڤیل ده‌كوژرێن


كاربه‌ده‌سـتانی له‌شـكری ئه‌مریكا له‌ ئه‌فغانسـتان ده‌ڵێن 16 وڵاتی سـڤیلی ئه‌فغانی كوژراون پاش خۆته‌قاندنه‌وه‌ی هێرشـبه‌رێـكی خۆكوژ و ته‌قه‌كردنی بۆسه‌یه‌ك له‌ كاروانێـكی هێزه‌ سه‌ربازیـیه‌كانی ئه‌مریكا.

كاربه‌ده‌سـتانی له‌شـكر ده‌ڵێن سه‌ربازه‌كان له‌م ڕووداوه‌ی ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌دا ته‌قه‌یان كردۆته‌وه‌ پاش ئه‌وه‌ی هێرشـبه‌ره‌ خۆكوژه‌كه‌ به‌ ماشـێـنه‌كه‌یه‌وه‌ خۆی به‌ كاروانه‌كه‌ی سه‌ربازه‌كانی ئه‌مریكادا ته‌قاندبووه‌وه‌ له‌ نزیك شـاری جه‌لال ئابادی ڕۆژهه‌ڵاتی ئه‌فغانسـتان.

كاربه‌ده‌سـتان ده‌ڵێن هێشـتا ئه‌وه‌ ئاشـكرا نیـیه‌ ئایا ئه‌و 16 كه‌سه‌ی كوژراون له‌ ئاكامی ده‌سـتڕێژی میلیشـیاكان بووه‌ یان ته‌قه‌كردنی هێزه‌ سه‌ربازیـیه‌كانی ئه‌مریكا.

پـێشـتر پـۆلیسی ئه‌فغانسـتان گوتبووی 8 كه‌سی سـڤیل كوژراون و زیاتر له‌ 30 كه‌سیش برینداربوون كاتێـك سه‌ربازه‌ ئه‌مریكیـیه‌كان پاش ئه‌و هێرشه‌ خۆكوژیـیه‌ ته‌قه‌یان كردبوو.

ئه‌م شه‌ڕه‌ ته‌قه‌یه‌ش بووه‌ته‌ مایه‌ی ناڕه‌زایی سه‌دان كه‌س كه‌ ڕێـگه‌وبانه‌كانیان گرتبوو و به‌ردبارانی پـۆلیسـیشـیان كردبوو.

له‌ ڕووداوێـكی جیاشدا، به‌رپـرسـێـكی ناتۆ ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ڕایگه‌یاند كه‌وا 2 سه‌ربازی هێزه‌كانیان له‌ شه‌ڕ و پـێـكدادانێـكدا له‌ باشوری ئه‌فغانسـتان كوژراون، به‌ڵام‌ ئاشـكرای نه‌كرد كه‌ خه‌ڵـكی كام وڵاتی ناتۆن.

شـایانی ئاماژه‌ پـێـكردنه‌ زۆربه‌ی سه‌ربازه‌كانی ناتۆ كه‌ له‌ باشوری ئه‌فغانسـتان جێـگیرن به‌ریتانین یان كه‌نه‌دین.

XS
SM
MD
LG