له به‌رنامه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی فه‌رهه‌نگ و تۆره‌ی كوردیدا هاوكارمان به‌ڵێن سـاڵح میوانداری هونه‌رمه‌ندێـك ده‌كات كه هه‌ندێـك جار له تابلۆكانی خۆی یاخی ده‌بێت و چوارچـێوه‌كانی ده‌شـكێنێت، به شێوه‌یه‌ك ئه‌و شـكاندنه ده‌بێته به‌شـێـك له تابلۆكه و هێمای تایبه‌تی خۆی هه‌یه.
سوعاد سـتار، هونه‌رمه‌ندی شـێوه‌كار ده‌مێـكه ژیانی هونه‌ری خۆی له‌گه‌ڵ وازیـیه‌كانی فـڵچه و به‌كارهێنانه‌كانی ڕه‌نگدا به‌سه‌ر ده‌بات. به‌كارهێنانێـك له‌گه‌ڵ چوونه ژووره‌وه بۆ هه‌ر پـێشا‌نگایه‌ك، ئینجا ئایا تایبه‌ت بێت یان گشتی، تابلۆكانی سوعاد سـتار ده‌ڵێن ئه‌وه‌تاین و ناسـنامه‌ی خۆیان به ده‌ست خۆیانه‌وه‌یه.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی به‌رنامه‌كه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌كه‌ی 10 خوله‌كه.