پـۆلیسی عێراقی ده‌ڵێت ژماره‌یه‌ك چه‌كدار هێرشـیان كردۆته سه‌ر ماڵـێـك له ده‌ره‌وه‌ی به‌غدا و ته‌قه‌یان له 6 پـیاوی سـڤیلی سوننی كردووه و كوشتویانن.
ڕۆژی شه‌ممه كاربه‌ده‌سـتانی عێراقی گوتیان ئه‌و شه‌ش كه‌سه كه هه‌ر هه‌موویان ئه‌ندامی خێزانێـك بوون، وه پـێشـتر له لایه‌ن یاخیبووه سوننه‌كانه‌وه هه‌ڕه‌شه‌یان لێـكراوه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی مانگی ڕابردوو كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ئاشـتبوونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ شـیعه‌كاندا ئه‌نجام دابوو.
هێرشه‌كه له یوسـفیـیه ڕوویداوه كه ده‌كه‌وێته 20 كیلۆمه‌تر خوارووی به‌غدا.
له پـێشـهاته‌كانی تردا، هه‌ر ڕۆژی شه‌ممه له‌شـكری ئه‌مریكی ڕایگه‌یاند كه‌وا له هێرشـێـكدا له نزیك تاجی له باكوری به‌غدا 9 كه‌سـیان ده‌سـتگیر كردووه كه گومانی ئه‌وه‌یان لێده‌كه‌ن سه‌ر به قاعیده بن.
هه‌روه‌ها كاربه‌ده‌سـتانی ئه‌مریكیش گوتیان ڕۆژی هه‌ینی فڕۆكه جه‌نگیـیه‌كانی هاوپه‌یمانان له شوێنێـكی نزیك هه‌مان ناوچه‌یان داوه و تۆڕی ئه‌لقاعیده له عێراقیان كردۆته ئامانج ئه‌وانه‌ی به‌رپـرسـیارن له‌و هێرشـانه‌ی ده‌كرێنه سه‌ر فڕۆكه‌كانی هاوپه‌یمانان. له‌شـكر ده‌ڵێت باوه‌ڕ ده‌كرێت له ئاكامی ئه‌و هێرشه ئاسـمانیـیه‌دا چه‌ند ڕێبه‌رێـكی سه‌ره‌كی یاخیبووان كوژرابن، وه چه‌ند چه‌كێـكی دژه ئاسـمانیـش تێـكشـكابێت.
شـایانی ئاماژه پـێـكردنه له‌وه‌تای 20 ی مانگی یه‌كه‌وه یاخیبووان 8 فڕۆكه‌ی كۆپـته‌ری هاوپه‌یمانانیان خسـتۆته خوارێ.
له لایه‌كی تره‌وه ئه‌و گروپه‌ی كه به‌خۆیان ده‌ڵێن ده‌وڵه‌تی ئیسلامی له عێراق ڕایانگه‌یاند كه‌وا 18 كه‌سی شـیعه كه له وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراقی كاریان ده‌كرد و به‌دیلیان گرتبوون كوشـتویانن چونكه حكومه‌تی عێراقی داواكه‌یانی بۆ ئازادكردنی هه‌موو ژنه سوننیـیه زیندانكراوه‌كان پـشتگوێ خست، وه ئه‌و كه‌سـانه‌شیان نه‌داونه‌ته ده‌ست كه وه‌ك ده‌ڵێن ده‌ست درێژیـیان كردۆته سه‌ر ژنێـكی سوننی.