گه‌وره كاربه‌ده‌ستێـكی وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا ده‌ڵێت هه‌ڵـگرتنی سزاكان له‌سه‌ر كۆریای باكور كاتی پـێده‌وێت، وه ده‌شـكه‌وێته سه‌ر وابه‌سـته‌یـیه‌كانی پـیۆنگ‌یانگ به‌و
ڕێـكـكه‌وتنه‌ی مانگی ڕابردووه‌وه بۆ چه‌كداماڵینی ناوه‌كی.
ڕۆژی هه‌ینی و له لـێدوانێـكدا له تۆكیۆ جۆن نێـگرۆپـۆنتێ، جێـگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا گوتویه‌تی كۆریای باكور پـێویسـته ژماره‌یه‌ك وابه‌سته‌یی هه‌ن له‌سه‌ری جێبه‌جێـیان بكات كه له ڕێـكـكه‌وتنه‌كه‌دا هاتوون به‌ر له‌وه‌ی ئه‌و سزایانه‌ی سه‌پـێندراونه سه‌ر پـێۆنگیانگ هه‌ڵـبگیرێن.
هاوكاتیش 12 كه‌سی تری خه‌ڵكی كۆریای باكور له‌وانه‌ی داوای مافی په‌نابه‌رێتی ده‌كه‌ن گه‌یشتونه‌ته وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا و گواسـتراونه‌ته‌وه بۆ شـوێنێـكی نادیار.
به‌پـێی ڕاپـۆرتێـكی ئاژانسی ده‌نگ‌وباسی ئاسوشـێـتد پـرێس 8 كه‌سی تری كۆریای باكور له ژماره‌یه‌ك وڵاتانی ئاسـیادا خۆیان شاردۆته‌وه وه‌ك خۆ ئاماده‌كردنێـك بۆ به‌ده‌ستهێنانی مافی په‌نابه‌رێتی له ئه‌مریكا.